Emel Öz Gözellik,Hemın Othman Mohammed
26 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2019
مۆبارا - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه به سه‌ردانێك له ژاپۆنه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بێزار نییه له تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی كورت مه‌ودای كۆریای باكوور.
دۆناڵد تره‌مپ كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌و رێوڕه‌سمه‌ی بۆ ئیمپراتۆری نوێی ژاپۆن نارۆهیتۆ ریكدهخرێت سه‌ردانی تۆكیۆی كردووه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر سه‌باره‌ت به تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی كورت مه‌ودای كۆریای باكوور رایگه‌یاند "كۆریای باكوور چه‌كه بچووكه‌كانی ته‌قاند كه به‌شێك له گه‌له‌كه‌می بێزار كردووه، به‌ڵام ئه‌وانه منیان بێزار نه‌كرد". هاوكات تره‌مپ باوه‌ڕی خۆی نیشاندا به‌وه‌ی سەرکردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كه‌ی ده‌بێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ یاری گۆڵفی كرد، ته‌ماشای پاڵهوانییەتی سۆمۆی كرد كه له هۆڵی ریۆگۆكو كۆكیگیكان به‌ڕێوه‌چوو.
دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ له ئێواره خوانێكدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمپانیاكانی تۆیۆتا، نیسان، هۆندا، سۆفت بانك، راكوتین و ژمارەیەک کۆمپانیای دیکە كۆبووه‌وه و له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاتێكی گونجاوه له ئه‌مریكا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن. هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه خوازیاری رێككه‌وتنێكه كه دادوه‌ری هاوسه‌نگیی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات بكات و ده‌سته‌به‌ری سوودی هه‌ردوو وڵات بكات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ژاپۆن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ گفتوگۆ له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی بازرگانی دووقۆڵی ئه‌مریكا-ژاپۆن و په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه‌كانی هه‌ردوو وڵات، ئێران و كۆریای باكوور بكات.