Mohammed Baqi Hussein
07 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2016
فه‌رمانده‌یی ستراتیژی ئه‌مریكا USSTRATCOM رایگه‌یاند، كۆریای باكوور مووشه‌كی دوورهاوێژی تاقیكردۆته‌وه.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراوی USSTRATCOM، سیستمه‌كانیان سه‌عات 6 و 29 خوله‌كی ئێواره به‌كاتی ئه‌مریكا، زانیاری سه‌باره‌ت به هه‌ڵدانی مووشه‌كی دوورهاوێژی له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه تۆماركردووه.
حكوومه‌تی پیۆنگیانگ له‌چه‌ندڕۆژی رابردوودا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ئاگاداركردبووه‌وه كه به‌نیازن مانگێكی ده‌ستكرد بۆ چاودێری خولگه‌ی زه‌وی له‌ئاسماندا جێگیربكه‌ن.
حكوومه‌تی ئه‌مریكاش لای خۆیه‌وه ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ی كۆریای باكووری كرد كه سه‌رباری هه‌موو ئاگاداركردنه‌وه و هۆشدارییه‌كان پێی هه‌ستاوه.