تۆکیۆ
وەزیرانی بەرگریی و دەرەوەی روسیا و ژاپۆن، بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆبوونەوە و رایانگەیاند: بۆ ھاریکاریی ئاسایشی لە دەریا و زەمینەوە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
فومیۆ کیشیدا، وەزیری دەرەوەو ئیتسونۆری ئۆنۆدەرا، وەزیری بەرگریی ژاپۆن لە گەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەو سێرجی شایگۆ، وەزیری بەرگریی روسیا کۆبوونەوە.
لە دوای کۆبوونەوەیەکەیان وەزیری دەرەوەی روسیا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی " قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندیی نێوان ژاپۆن و روسیا لە بارەی ھاوکاری ئاسایشیەوە دەستپێدەکات. ھەر دوو وڵات ھاوکاریی یەکتر دەکەن لە بارەی ئاساییشی ئاسیا ناوەڕاست. ھەردوو وڵات بۆ بەرگریی لە چەتەی دەریا، ھاوکاریی سەربازیی لەم ناوچەیە ھاریکاریی زیاتر دەکەن و مانۆڕی سەربازیی ئەنجام دەدەن".
ھەروەھا ھەردوو وڵات تەوەری ھەرەشەی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور و کێشەی تیرۆریان خستە بەرباس.