Mohammed Baqi Hussein
21 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2015
مۆسكۆ
گوته‌بێژی راگه‌یاندنی کۆشکی كرێملین، دیمیتری پێسكۆڤ رایگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ سه‌رۆكی سووریا به‌شار ئه‌سه‌د گه‌یشتووەته مۆسكۆ و له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی سووریاوه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین كۆبووەته‌وه.
پێسكۆڤ له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ مێدیاكانی رووسیا رایگه‌یاندووه، ئێواره‌ی دوێنێ ئه‌سه‌د گه‌یشتووەته مۆسكۆ و له‌گه‌ڵ پوتین كۆبووەته‌وه.
گوته‌بێژه‌كه ئاشكرای كردووه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسانی باڵای دیكه‌ی رووسیا به‌شدارییان كردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه كۆبوونه‌كه زۆری خایاندووه و تێدا باس له هێرشه‌كانی رووسیا له سووریا و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای سووریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كراوه.
پیسكۆڤ رایگه‌یاندووه پوتین له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زانیاری وردی له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی دوا پێشهاته‌كانی سووریا وه‌رگرتووه.
به‌ڵام گوته‌بێژه‌كه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌دایه‌وه كه ئایندهی به‌شار ئه‌سه‌د له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسكراوه یان نا.
هه‌روه‌ها زانیاری نه‌دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌سه‌د مۆسكۆی به‌جێهێشتووه یان نا.