Dildar Baykan Atalay
19 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2022
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن رایگه‌یاند كه له‌و باوه‌ڕه‌دان سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بڕیاری داگیركردنی ئۆكراینای داوه.
بایدن به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه "له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا ئه‌و هێزانه‌ی رووسیا پشتگیریان ده‌كات به جددی ئاگربه‌ست پێشێل ده‌كه‌ن"، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هێزانه تۆمه‌تی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌یانكه‌نه سه‌ر دۆنباس به سه‌ر ئۆكراینادا ده‌هێنن.
بایدن به جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ی رووسیا به شێوه‌یه‌ی زۆر جددی هه‌ڵمه‌تێكی چهواشهكهری ده‌ست پێ كردووه، باسی له‌وه كرد كه ته‌واوی ئه‌وانه‌یش وه‌ك بیانوو به‌كار ده‌هێنێت بۆ هێرش كردنه سه‌ر ئۆكراینا.
بایدن تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك رووسیا ئێستا له سنووری ئۆكراینا و بێلاڕووس و ده‌ریای ره‌ش ١٥٠ هه‌زار سه‌ربازی هه‌یه، گوتی: "هۆكارگه‌لێك هه‌ن كه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی لای ئێمه درست كردووه رووسیا له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا هێرش بكات. له‌و باوه‌ڕه‌داین كیێڤ'ی پایته‌ختی ئۆكراینا به ئامانج بگیرێت كه دوو ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار كه‌سی بێتاوانی لێ ده‌ژی".
له وه‌ڵامی رۆژنامهوانێكیشدا كه پرسی "له‌و باوه‌ڕه‌دان پوتین بڕیاری داگیركردنی ئۆكراینای دابێت؟"، بایدن گوتی: "به‌ڵێ له‌و باوه‌ڕه‌دام پوتین ئه‌م بڕیاره‌ی دابێت".
- "ئه‌گه‌ر پلانه‌كه‌ی رووسیا جێبه‌جێ بكرێت ده‌بێته كاره‌سات"
بایدن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ناتۆ ئه‌نجام داوه و گوتی: "وێرای هه‌وڵه‌كانی رووسیا بۆ دابه‌شكردنمان له ناوه‌وه‌ی وڵات و له ده‌ره‌وه، ده‌توانم بڵێم له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه".
بایدن به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه رووسیا له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا ئۆكراینای به به‌رپرسیاری هێرشێك زانی كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا كراوه‌ته سه‌ر باخچه‌یه‌كی ساوایان له دۆنباس و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كردووه كه ئۆكراینا خۆی ئاماده كردووه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی گه‌وره‌تر، گوتی: "ئه‌نجامدانی كارێكی له‌م جۆره له‌لایه‌ن ئۆكرایناوه له كاتێكدا ١٥٠ هه‌زار سه‌ربازی رووسیا له ناوچه‌كه‌ن، نالۆژیكییه باوه‌ڕ به‌وه بكرێت".
جۆ بایدن، تاوانبارکرانی ئۆکراینا بە کۆمەڵکوژی لەلایەن میدیاکانی رووسیای بە چەواشەکاری ناوبرد و گوتی "تەواوی ئەمانە بەشێکن لە سیناریۆکانی رووسیایە بەر لە دەست پێکردنی جموجۆڵەکانی بۆسەر ئۆکراینا، ئەمریکا و هاوپەیمانانی چەندین هەفتەیە لەم بارەیەوە هۆشداری دەدەن."
جۆ بایدن ئاماژەشی بەوە کرد، لە پێناو رێگرتن هەوڵەکانی رووسیا بۆ داگیرکردنی ئۆکراینا هەر شتێکیان لەدەست هاتبێت کردوویانە و گوتی: "ئەگەر بێت و رووسیا ئەو پلانە جێبەجێ بکات، کارەساتی بەدواوە دەبێت. ئەمریکا و هاوپەیمانانی ئامادەن پارێزگاری لە هەر بستێک لە خاکی ناتۆ بکەن".
جۆ بایدن ئاشکراشی کە هێزی سەربازی رەوانەی ئۆکراینا ناکەن بەڵام بەردەوامی بە هاوکاری و پاڵپشتییەکانیان دەدەن بۆ ئەو وڵاتە و گوتیشى: "خۆرئاوا یەک دەنگە و سوورە لەسەر ئەوەی سزای توندی دەبێت بۆ رووسیا لە ئەگەری داگیرکردنی ئۆکراینادا. بۆیە جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە کە رووسیا هێشتا بژاردەی دیپلۆماسی لەبەردەست ماوە".
بایدن ئاماژەی بەوەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن و هاوتا رووسەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ بڕیاری کۆبوونەوەیان داوە لە ٢٤ی شوبات و ئاماژەشی بەوە کرد: "ئەگەر بێت و رووسیا ئۆکراینا داگیر بکات بەو واتایە دێت دەرگای چارەسەرکردنی کێشەکانی بە رێگەی گفتوگۆ و دانووستان داخستووە. لەم بارودۆخەشدا رووسیا جەنگ هەڵدەبژێرێت کە ئەمەش بۆ رووسیا باجەکەی قورس دەبێت. تەنیا سزای توندی بەسەردا ناسەپێت بەڵکو لەلاین تەواوی وڵاتانی دونیاوە سەرکۆنە دەکرێت".
بایدن، لەبارەی بەشداری کردن و پلانی کۆبوونەوەکانیشی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە میانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ لە ئەڵمانیایە گوتی: "ئەمە بڕیارێکە دەبێت خودی زێلێنسكی بیدات".