Mohammed Baqi Hussein
09 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2015
ژنه نووسه‌ری بێلاڕووسی سڤێتلانا ئهلێكسیڤیچ كه خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵه له بواری ئه‌ده‌بیاتدا ده‌ڵێت، به‌هۆی داگیركارییه‌كانی رووسیاوه، رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا هاتوونەتە ئاراوە.
ئهلێكسیڤیچ له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌وانان له مینسكی پایته‌ختی بێلاڕووس رایگه‌یاند، ده‌ستێوه‌ردانی رووسیا له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا به داگیركاری ده‌بینێت.
ناوبراو ئاماژه به‌وه دا كه رووی مرۆڤایه‌تی رووسیای له ئه‌ده‌بیات، سه‌ما و موزیكی خۆشده‌وێت، به‌ڵام رووه‌كه‌ی تری كه ستالین، بێریا و پوتین-ه خۆشناوێت.
ئه‌و نووسه‌ره باسی له‌وه كرد كه ده‌سه‌ڵاتی كرێملین فشاری خستۆته سه‌ر سه‌رۆكی بێلاڕووس ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشێنكۆ و گوتی: "بێلاڕووس پێویستی به به‌كارهێنانی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی رووسیا نییه".
ئه‌كادێمیای زانستی شاهانه‌ی سویسڕا ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئهلێكسیڤیچی ته‌مه‌ن 67 ساڵ "به به‌رهه‌مه فره ده‌نگه‌كانی كه ئازار و بوێرییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خستۆته‌ڕوو، به شیاو زانراوه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بیات".
ئهلێكسیڤیچ ساڵی 1948 له شاری ستانیسلاڤی ئۆكراینا له‌دایك بووه و ساڵی 1972 به‌شی رۆژنامه‌نووسی زانكۆی مینسكی ته‌واو كردووه. دوای ته‌واوكردنی زانكۆ ئهلێكسیڤیچ هه‌م له رۆژنامه‌کانی نێوخۆیی‌دا كاری كردووه و هه‌م وه‌ك مامۆستاش له خوێندنگه‌كاندا كاری كردووه. دواتریش له گۆڤارێكی ئه‌ده‌بیات به‌ناوی "نێمان" ده‌ستی به كار كردووه.
ئه‌و راپۆڕتانەی ئهلێكسیڤیچ له‌گه‌ڵ شایه‌تحاڵانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، جه‌نگی سۆڤێت-ئه‌فغان، كاره‌ساتی چێرنۆبیل و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتیی سۆڤیەتدا ئه‌نجامی داون، بوونه جێی سه‌رنجی خوێنه‌ران.
هەژیی گۆتنە، به‌رهه‌مه‌كانی ئهلێكسیڤیچ بۆ چه‌ندین زمان وه‌رگێڕدراون.