Mazın Asad
09 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2015
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ساڵح مەحمود لەیلا لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی خیرەتان لە شاری حەلەب گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی ناوخۆی سووریا دەست کەوتوون، تەقینەوەیەکە لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجام دراوە.
پێشتریش لە کاتی گواستنەوەی ھەواڵی شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچەی جەمیعەتول زەھرە بریندار ببوو و بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی تورکیا کرابوو.
ھاوکات پەیامنێرەکە بە درێژایی شەڕی ناوخۆی سووریا ژمارەیەکی زۆر وێنە و گرتەڤیدیۆی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو تۆمار کردبوو و لەو رێیەوە ھەوڵی دەدا ژیانی ھاووڵاتییانی سووریا بۆ جیھان بگوازێتەوە. ھەروەھا زۆربەی وێنە و گرتەڤیدیۆکانی ناوبراو لە زۆربەی میدیاکانی جیھان بڵاو کراببووەوە و ناوی خۆی لە نێو وێنەگرانی جیھان تۆمار بکات.
جێگەی باسە ساڵح مەحمود لەیلا ساڵی رابردوو بەشداری لە خولی پەیامنێری جەنگ کردبوو کە لە لایەن ئاژانسی ئانادۆڵو رێکخرابوو.
ساڵح مەحمود لەیلا تەمەن ٢٧ ساڵ لە شارۆچکەی عەنەدان-ی سەر بە شاری حەلەب لەدایکبووە و دەرچوونی بەشی کۆمپیتەر بوو. ماوەیەک ساڵێکیشە ھاوسەرگێری کردووە و ئێستاش ھاوسەرەکەی دوو گیانە.