Sangar Hamad Azeez
09 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2015
وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جۆن کێری پەیوەندی بە وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ کرد و باسیان لە بابەتەکانی سووریا و ئۆکراینا کرد.
گوتەبێرژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جۆن کێربی گوتی: "پەیوەندیە تەلەفونییەکەی نێوان جۆن کێری و لاڤرۆڤ نیو سەعاتی خایاند و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی هێرشەکانی رووسیا بۆسەر سووریای کردووە و تێیدا پێی راگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنەکان لە سووریا داعشی نەکردووەتە ئامانج و بۆ ئەم مەبەستەش ناوبراو نیگەرانی خۆی لە بابەتەکە خستۆتەڕوو".