Mohammed Baqi Hussein
21 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2015
ئهنقهره
سەرۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین و سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەكانی سەرۆكایەتی كۆمارەوە بەدەستی ئەنادۆڵو گەیشتووە، پوتین لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا زانیاری سەبارەت بە دیدارەكەی دوێنێی لەگەڵ بەشار ئەسەد بە ئەردۆغان داوە. ئەردۆغانیش بۆچوونی خۆی لەسەر دواین پێشهاتەكان و رەوشی خراپی سووریا بۆ پوتین خستووەتەڕوو. لەوچوارچێوەیەدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە هێرشەكانی حەلەب و دەورووبەری دەربڕیوە و بە مەترسی دەستپێكردنی شەپۆلێكی بەرفراوانی پەنابەرانی زانیوە.
ئەردۆغان لە پەیوەندییەكەدا ئاماژەی بەوە داوە كە پەیەدە و یەپەگە پەیوەندییان بە پەكەكەوە هەیە و جەختی كردۆتەوە كە گرنگی زۆر بە بەرەنگاربوونەوەی داعش و تەواوی رێكخراوەكانی تیرۆرستی ناوچەكە دەدات.
هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر ئەوەی مانگی داهاتوو كە بەبۆنەی كۆبوونەوەكانی وڵاتانی G-20 ەوە یەكتر دەبینن، بەوردی باس لەو بابەتە بكەن.