Hemn Osman
22 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2015
هاتای
سكرتێری گشتی رێكخراوی توركه‌كانی سووریا ئه‌حمه‌د وه‌زیر رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی رووسیا ده‌ستیان كردووه به‌وه‌ی له سووریادا له رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د كاریگه‌رتربن. له ئێستادا وه‌ك ئه‌وه وایه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ پوتین بجه‌نگن نه‌ك ئه‌سه‌د".
له لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو، وه‌زیر باسی له‌وه كرد له رۆژانی رابردوودا رووسه‌كان كاریگه‌رییان له سووریا زیاتر كردووه، به‌مه‌ش هێزه‌كانی رژێم وه‌ك ئه‌وه وایه هیچ شه‌ڕ نه‌كه‌ن.
وه‌زیر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه پشتڕاستی ئه‌و بۆچوونه ده‌كه‌نه‌وه كه سووریا راده‌ستی رووسیا کرابێت و گوتی: "له ئیستادا رژێم ته‌نیا خزمه‌تی رووسیا ده‌كات و هاوكاری ده‌كات. چونكه هێزه‌كانی رووسیا له سووریا ده‌ستیان كردووه به‌وه‌ی له سووریادا له رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د كاریگه‌رتربن. له ئێستادا وه‌ك ئه‌وه وایه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ پوتین بجه‌نگن نه‌ك ئه‌سه‌د. له هه‌موو ناوچه‌كاندا رووسه‌كان شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دات كه ئه‌سه‌د ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كارده‌كات بۆ پاراستنی وڵات بۆ رووسیا نه‌ك پاراستنی نیشتمان".
وه‌زیری تیشكی خسته‌سه‌ر كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بۆ رووسیا و به ئاسایی ناوزه‌ند نه‌كرد و گوتی: "چوونی ئه‌سه‌د بۆ رووسیا كارێكی ئاسایی نییه. ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه نه‌گه‌ڕابێته‌وه بۆ وڵات. گه‌ر بشگه‌ڕێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی بێ كاریگه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه. رووسیا، جه‌نگی سووریای له‌ئه‌ستۆ گرتووه. له‌كاتێكدا وڵات له جه‌نگێكی وه‌هادا بێت، هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك وڵات جێناهێڵێت و روو له وڵاتێكی دیكه ناكات. به‌ڵكو یان ده‌كوژرێت، یان بۆ خۆ حه‌شاردان ده‌ڕوات، وه یان ده‌ڕوات بۆ راده‌ستكردنی وڵاته‌كه‌ی به وڵاتێكی گه‌وره و فرۆشتنی. به واتای یه‌كه‌م ئه‌سه‌د له وڵات هه‌ڵاتووه و سووریای راده‌ستی رووسیا كردووه. به واتای دووه‌میش ئه‌سه‌د گه‌ر بشگه‌ڕێته‌وه كه ئه‌گه‌رێكی كه‌می هه‌یه، ته‌نیا ده‌بێته داردهستیك. ره‌نگه له‌به‌ر رای نێوده‌وڵه‌تی بگه‌ڕێته‌وه. له‌ژێر پاسه‌وانی رووسیادا به‌ناو به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی. واتا ته‌نیا كۆنتڕۆڵ له‌ژێر ده‌ستی رووسیادا ده‌بێت. ئیدی پوتین ده‌بێته خاوه‌ن و ده‌سه‌ڵاتداری سووریا".