Abdullah Shukur
30 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2015
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری رووسیا، ڤلادیمیر پوتین گوتی: "رۆژی یەکەم داواکاری خۆمان پێشکەش کرد، ئێستا چاوەڕێی وەڵام دەکەین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چوارچێوەی کۆنفرانسی گۆڕانکاری کەشوھەوا بەسەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەشاری پاریس لە کۆبوونەوەکانی بەردەوامە.
ئەردۆغان وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەوانانی دایەوە و لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ پوتین گوتی: "ئێمە وەک تورکیا رۆژی یەکەم داواکاری خۆمان پێشکەش کرد و ئێستا چاوەڕێی وەڵامین".