Rewa Mahmut Hasan
30 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2015
بەمەبەستی بەشداری کردن لە ٢١ هەمین کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە گۆڕانی ئاووهەوا، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گەیشتە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا.
ئەردۆغان لە میانی بەشداری كردنی لە كۆنفرانسەكەدا بڕیارە گوتارێكی هەبێت و چەند كۆبوونەوەیەكی دوو قۆڵی ئەنجام بدات.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەردۆغان لەگەڵ سەركۆماری فەڕەنسا فرانسوا هۆڵاند، هاوتا ئۆكرانیەكەی پەترۆ پۆرۆشینكۆ، سەركۆماری مۆنتینیگرۆ (چیای رەش) فیلیپ ڤویانۆڤیج، سەركۆماری بەرازیل دیلما رۆسەف، سەرۆكوەزیرانی لوبنان تەمام سەلام و سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا ماتیۆ رەنزی و راوێژكاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێركڵ و چەند سەركردەیەكی دیكەدا كۆببێتەوە.
هەر لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ فەڕەنسا، بڕیارە سەركۆماری توركیا ئەردۆغان چاوی بكەوێت بە سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما و دواتر بەرەو قەتەر بەرێ بكەوێت.