Fahrettin İbrahim
26 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2017
ئەنقەرە - AA
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی مابێن لە ئیستانبوڵ پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بکات.
بەپێی ئەو سەرچاوە دیپلۆماسیانەی کە بەدەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گەیشتوون، دیدارەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ و لە کاتژمێر 5ی ئێوارە دەبێت.
پێشتر گوتەبێژ و جێگری سکرتێری گشتیی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراھیم کاڵن لەبارەی سەردانەکەی بارزانییەوە، گوتبووی: "پرسێکی زۆر ھەیە قسەی لەسەر بکرێت. عێراق بۆ ئێمە لە ھەموو روویەکەوە گرنگە. لە رووی ئابووری بێت یاخود ئاسایشی سنوورەکانمان یاخود ھاوکاری مرۆیی و کولتووری بێت، گرنگە".
ئیبراھیم کاڵن گوتیشی: "ئەم ھاتوچۆیە گرنگییەکی زۆری ھەیە، چونکە لەگەڵ بەڕێز بارزانی و ئیدارەی ھەولێر لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی داعش و پەکەکە لە ھەمان خاڵدا وەستاوین. لەوبارەیەوە ھەماھەنگی نێوان چەندە بەھێز بکەین، ئەوەندە سوودی بۆ ھەردوو وڵات دەبێت. ھاوکات ئێمە ھەموو کاتێک بەگوێرەی رابردووی گرژییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر جموجۆڵمان کردووە. بە لەبەرچاوگرتنی ھاوسەنگی و ھەستیارییەکان، ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجام دەدرێت".