Rewa Mahmut Hasan
26 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2017
ئیستانبوڵ - AA
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی گەیشتە تورکیا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی لەگەڵ وەفدی یاوەری لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە شاری ئیستانبوڵ لە رێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە و گەیشتە شاری ئیستانبوڵ و لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پێشوازی لێکرا.
بەبۆنەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی ئاڵای تورکیا، عێراق، هەرێمی کوردستان لەبەردەم میوانخانەی حکوومیی هەڵواسرابوو.
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی چاوی بکەوێت بەسەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان.