Zana Natık Kerem
26 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2017
نەینەوا ــ AA
ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا، عەقید ئەحمەد جبووری رایگەیاند كە لە میانی پێشڕەوییەكانیاندا، هێزەكانی عێراق لە سێ گەڕەكی بەشی راستی مووسڵ دەستكەوتی زیاتریان دژی داعش تۆمار كرد.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەحمەد جبووری گوتی: "هێزەكانی عێراق، ٧٠ لەسەدای گەڕەكی تەیەڕان باشووری بەشی راستی مووسڵیان كۆنتڕۆڵكردووەتەوە".
ئەحمەد جبووری پێشبینی كرد كە هەر ئەمڕۆ، هێزەكانی عێراق گەڕەكەكە بەتەواوی كۆنتڕۆڵ بكەنەوە.
ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەش دا كە هێزەكانی عێراق بە ٢٠٠ مەتر لە پردی چوار لە گەڕەكی جەوسق دوورن كە لە نزیك گەڕەكی تەیەڕانە.
ناوبراو گوتیشی: "هێزەكانی عێراق چوارگۆشەی یەكەم لە گەڕەكی وادی حەجەر باشووری بەشی راستی مووسڵیان كۆنتڕۆڵكردووەتەوە".
ئەحمەد جبووری ئاشكراشی كرد، بەهۆی ئەو هێرشانەی كە داعش لە رێگەی خۆكوژ و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەنجامی دەدات، هێزەكانی عێراق زۆر بەسیستی پێشڕەویی دەكەن.