شێوازی تایبەتی ئامادەکردنی ماسی لە بازاڕەکەی مووسڵ وایکردووە لە شارەکانی دیکەشەوە ڕووی لێ بکەن
بازاڕی ماسی لە مووسڵ، جگە لە دانیشتووانی ئەو شارە، لە شارەکانی دیکە و بگرە گەشتیارانی بیانیش سەردانی بکەن بۆ تامکردنی ئەو ماسییانەی کە بە شێوازی مووسڵاوی دەبرژێندرێن.
Arbil
ھەولێر - AA
بازاڕی ماسی لە مووسڵ بە یەکێک لە بەناوبانگترین بازاڕەکانی ماسی لە عێراق ناسراوە.
بەنداوی مووسڵ و هاوکات بوونی چەندین حەوزی بەخێوکردنی ماسی، سەرچاوە سەرەکییەکانی دابینکردنی ماسین لە شارەکە و ئەوەی زیاتر بۆ خەڵکی شارەکە و شارەکانی دیکە گرنگە، بوونی بازاڕێکی تایبەتە بە برژاندنی بە جۆری جیاواز و خستنەڕوویەتی بۆ کڕیاران.
ئەگەرچی ئەم شارە ماوەی نزیکەی سێ ساڵ لە لایەن تیرۆریستانی داعش داگیرکرا، بەڵام لەگەڵ ئازادکردنی شارەکە، کاسبکارەکان گەڕانەوە و دەستیان کرد بە ئاوەدانکردنەوەی بازاڕەکە.
زۆرێک لە دوکان و شوێنەکانییان زیانیان پێگەیشتبوو یان وێران ببوون، بەڵام ھەر زوو کاسبکاران توانییان شوێنەکانییان نۆژەنی بکەنەوە و دەست بە کاسبی ڕۆژانەی خۆیان بکەن.
لە مووسڵی کۆن یەکێک لە سیما ھەرە بەردەوامەکان بریتییە لە بازاڕێکی کولتووری نەریتی کە بە برژاندن و سوورکردنەوەی ماسی ناسراوە، ئەم بازاڕە بۆ چەندین نەوە نەک تەنھا وەک ناوەندێکی بازرگانی بووە بەڵکو وەک ئەرشیفێکی زیندووش، لە شارەکەدا ماوەتەوە.
ئەوە جگە لە خەڵک و دانیشتووانی شارەکە، لە شارەکانی دیکەشەوە خەڵکانێک ڕوو لە بازاڕەکە دەکەن.
ئەو گەشتیار و سەردانیکارانەی کە دەچنە ناو کوچە و کۆڵانەکانی ئەم بازاڕە، چەندین دیمەنی سەرنجڕاکێش دەبینن بە نمایشکردنی چەندین جۆری ماسی و بەرزبوونەوەی ئەو دووکەڵە چڕەی کە ئاگرەکەی لەناوەڕاستی چەند ماسییەک داگیرسێنراوە.
ماسییەکان لەسەر سینییەکان بە شێوەیەکی بازنەیی لە چواردەورییەوە ھەڵواسراون، ئەمە جگە لە ژاوەژاوی ئۆتۆمبێل و قرچەی ڕۆن و دەنگی بەرزی فرۆشیارەکان بۆ ڕاکێشانی موشتەرییەکانیان.
بە چەند شێوازێک ماسییەکان وەک خۆراک بۆ موشتەرییەکان ئامادە دەکرێت، سوورکردنەوە لە ڕۆندا، برژاندن بە ئاگر و یان پیشاندنی بە فڕنی تایبەت، ئەو شێوازە تایبەتەی بازاڕی ماسی مووسڵە.
ئەمڕۆ بازاڕەکە ھەم خەڵکی ناوچەکە و ھەم سەردانیکارانی بە تامەزرۆییەوە ڕادەکێشێت بۆ تامکردنی جۆرەکانی ماسی و لە کاتەکانی ئێواراندا بازاڕەکە جمەی دێت و خەڵکێکی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی عێڕاقەوە سەردانی دەکەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
