Abdullah Shukur
26 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2017
کەرکووک
لەئاکامی ھێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ سەر پێگەکانی داعش لەھەردوو گوندی گەیدا و ئەلسمود سەربە شارۆچکەی داقوق لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک، حەوت چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژران.
فەرماندە لە هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری باشووری کەرکووک، عەقید ھیوا عەبدوڵڵا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی پێگەکانی داعشی لەھەردوو گوندی گەیدا و ئەلسمود کردە ئامانج".
عەقید ھیوا عەبدوڵڵا راشیگەیاند بەھۆی بۆردومانەکەوە حەوت چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراون.