Hemn Baban
26 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2017
هه‌ولێر-AA
سه‌عدی ئەحمەد پیره، ده‌ڵێت حزبه‌كه‌ی به‌شداریی له كۆنگره‌ی سۆسیال ئینته‌رناسیۆناڵ له كۆڵۆمبیا ده‌كات.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری هه‌ولێر به‌ستی، سه‌عدی ئەحمەد پیره رایگه‌یاند "رۆژانی 28 ئەم مانگە تا 1ی مانگی ئادار كۆنگره‌ی سۆسیاڵ ئینته‌رناسیۆنال له وڵاتی كۆڵۆمبیا له ئه‌مریكای لاتین ده‌به‌سترێت و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌ندامه تێیدا، له‌و كۆنگره‌یه‌دا باسی شه‌ڕی تیرۆر و كۆمه‌كی مرۆیی بۆ ئاواره‌كانی ئێره و پشتگیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها داوا له وڵاتان به‌تایبه‌ت ئه‌ورووپییه‌كان ده‌كه‌ین كه پشتیوانی له گه‌لی كورد بكه‌ن و پشتگیری مافی چاره‌نووسی كورد بكه‌ن، چونكه زۆر حزبی گه‌وره و له ده‌سه‌ڵات به‌شداریی له‌و كۆنگره‌یه ده‌كه‌ن، ئێمه داوایان لێ ده‌كه‌ین پشتگیری مافی چاره‌ی خۆنووسینمان لێ بكه‌ن تا دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ".
ئه‌و قسانه‌ی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له كاتێكدا هات کە به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پێشوازی کرد لە شاندێكی هه‌ده‌په به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، نادر یڵدرم و ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له نوێنه‌رانی هه‌ده‌په له هه‌رێمی كوردستان شیلانئۆغلو و عابدئیكه.
سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی بۆ توركیا كه بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجامبدرێت و تێیدا چاوی بهسهركۆماری ئه‌و وڵاته بكه‌وێت، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره رایگه‌یاند "توركیا وڵاتێكی دراوسێیه و گرنگه له‌بواری ئاسایشی ناوچه‌کە و كێشه‌كانی ناوچه‌كه و عێراقیش، چونكه توركیا به‌شداره له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سووریا و ئه‌ندامه له به‌شێك له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجام ده‌درێت، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت بزانیین بۆچوونی ئه‌و له‌باره‌ی كێشه‌كانه‌وه چییه، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین رۆڵی پۆزەتیڤ و باشمان هه‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی توركیا له‌و وڵاته و ده‌بێت كێشه‌كان له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه یه‌كلایی بكرێنه‌وه".