سهعدی پیره: "ههفتهی داهاتوو پڕۆتۆكۆڵی پێكهێنانی حكوومهت واژوو دهكرێت"
ئهندامی مهكتهبی سیاسیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سهعدی ئهحمهد پیره: "ههفتهی داهاتوو پڕۆتۆكۆڵی پێكهێنانی حكوومهت له لایهن ئهو لایهنانهی كابینهی نۆیهمی حكوومهتی ههرێم پێكدههێنن واژوو دهكرێت"
Arbil
ھەولێر - AA
ئهندامی مهكتهبی سیاسیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سهعدی ئهحمهد پیره رایگەیاند کە حزبەکەی لە رێگەی مەکتەبی سیاسییەوە ئەو پۆستانە یەکلایی دەکاتەوە کە بەر حزبەکەی دەکەوێت و ھەر کاندیدیک دەنگی زیاتری ھێنا ئەو دەبێت بەکاندیدی یەکێتی.
سەعدی ئەحمەد پیرە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا کە ئاژانسی ئانادۆڵوش رووماڵی کرد گوتی: "لە پێنجی شوبات پڕنسیپەکانمان لەگەڵ پارتی واژووکرد. لە چواری ئادار رێککەوتننامەی سیاسییمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان واژوو کرد و پۆستەکان دابەشکراون، ھەفتەی داھاتووش پڕۆتۆکۆڵی پێکھێنانی حکوومەت لە لایەن ئەو لایەنانەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم پێکدەھێنن واژوو دەکرێت، بەڵام جارێک دیار نییە چی رۆژێک دەبێت و چۆن دەبێت".
لە وەڵامی پرسیارێکی ئاژانسی ئانادۆڵو سەبارەت بە پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ئهندامی مهكتهبی سیاسیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سهعدی ئهحمهد پیره گوتی: "لەسەر ھەموو شتێک رێککەوتووین، بەپێی رەشنووسی یاساکە سەرۆکی ھەرێم دوو جێگری دەبێت و ئەو دوو جێگرە دوای ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم بە ١٥ رۆژ وەزیفەیان لە لایەن سەرۆکی ھەرێمەوە دیاری دەکرێت، زۆر جار گوێمان لێ دەبێت جێگری یەکەم و دووەم، ئەمە لەنێو یاساکەدا نییە، بیدعەیە ئەمە، یان بیدعەی ھەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن یان ھەندێک ئەحزابە، خۆ ئەگەر واش بێت یەکێتی جێگری دووەم نییە".
سەعدی ئەحمەد پیرە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان گوتی: "پەیوەندییمان لەگەڵ گۆڕان باشە، پارێزگاری سلێمانی لە گۆڕانە، ئێمە ھاوپەیمانێتییەکمان ھەیە. لە ١٧ی ئایار ٢٠١٧ رێککەوتننامەیەکمان ئیمزاکردووە، ئەگەر گۆڕان کێشەی ھەیە ئەوا کێشەکە پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە پەیوەندیی بە ناوخۆی گۆڕانەوە ھەیە، ئەوە ئیشی ئێمە نییە".
لەبارەی ئەوەی یەکێتی چۆن کادیرەکانی بۆ ئەو پۆستانەی کە لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم دەستنیشان دەکات، سەعدی ئەحمەد پیرە لەو لێدوانە رۆژنامەوانییەدا رایگەیاند "ئێمە رێکدەکەوین کە بۆ کام پۆست چی کەسێکمان دەوێت، ئێمە نامانەوێت پۆست و ئیش بۆ خەڵک بدۆزینەوە، بەڵکو دەمانەوێت خەڵک بۆ پۆست و ئیش بدۆزینەوە، پاش ئەوەی جێگیر بووە ئێستا، چونکە ژمارەیەک خەڵک داویان کردووە یان ئێمە پێمان گوتوون لیستێک ھەیە و دوای ئەوەی شۆرت لیست دەکرێت و پاش ئەوە ئەگەر رێککەوتیین لەسەر ئەوەی کێ و کێ دابنین ئەوا باشە ئەگەر نا لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەنگییان بۆ دەدرێت و کێ سەرکەوتوو بوو بۆ ھەر پۆستێک ئەوە دیاری دەکەین و کاندیدی یەکێتی دەبێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن