هه‌ولێر - AA
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هه‌رێم كه‌مال ئاغا ده‌ڵێت ئێستا عه‌بادی پشتگیری ئه‌مریكای هه‌یه به‌ته‌نها و گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌ت گه‌رمتر ده‌بنه‌وه.
"كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه ده‌بێت ده‌ستوور بكاته نه‌خشه‌ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان"
ئاژانسی ئانادۆڵو: دوایین زانیارییه‌كانتان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقه‌وه چییه؟ هێشتا گفتوگۆكان خاون یان تهكانێكیان به‌به‌ردا هاتووه؟
هه‌رێم كه‌مال ئاغا: تا ئێستا لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌تایبه‌ت لیستی سائیرون كه براوه‌ی یه‌كه‌مه ده‌توانین بڵێین گفتوگۆیان كردووه و له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان گفتوگۆیان كردووه، دوای ته‌واوبوونی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان و چاوه‌ڕوانیی بڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی دادگه كه پێموابێت گفتوگۆكان زیاتر گه‌رمتر ده‌بنه‌وه، ئێستا چه‌ند كوتله‌یه‌كی براوه نزیكه‌ی 160 كورسییان پێكهێناوه و چه‌ند كورسییه‌كیان ماوه، ئه‌مه‌ش نزیكه له‌وه‌ی كوتله‌ی گه‌وره‌ترین دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت كابینه‌ی ئاینده به‌په‌له پێكبهێنرێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو: كورد و به‌دیاریكراویش ئێوه له یه‌كێتی له‌كام لایه‌نه‌وه نزیكترینن له‌وانه‌ی كه هه‌ن، پێتان باشه كورد له‌گه‌ڵ كێ بچێته حكوومه‌ته‌وه؟
هه‌رێم كه‌مال ئاغا: خوێندنه‌وه‌ی كورد به‌گشتی بۆ هه‌ر لایه‌نێك یان كوتله‌یه‌كی گه‌وره ده‌مێنێته‌وه سه‌ر دید و بۆچوونی به‌رامبه‌ر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و ده‌ستوور ببێته نهخشهڕێگهیهك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به‌تایبه‌ت بوودجه‌ی هه‌رێم كه 17 له‌سه‌ده، هه‌روه‌ها هێزی پێشمه‌رگه كه بێبه‌شكراوه له بوودجه و پڕچه‌ككردن و مه‌شقكردن سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگریی عێراق، هه‌روه‌ها كێشه‌كانی نه‌وت و غاز، ئێمه و پارتیش پێمان وایه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان گرنگه نه‌وه‌ك كام كوتله، كورد ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور نییه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت كێشه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری سیاسی دیموكراسی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رقه‌رار ببێت، عێراقیش ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م قه‌یرانی قورسدایه، ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریی گه‌وره‌دان، بۆیه ململانێی ناوچه‌كه‌ش له‌سه‌ر عێراق وا پێویست ده‌كات كه ناوخۆی عێراق رێكبخات بۆ ئه‌وه‌ی ئاینده‌یه‌كی باشتر بهێنێـته كایه‌وه دژی ئه‌و پیلانگێڕییانه‌ی هه‌یه له‌سه‌ری.
بۆیه بۆ ده‌ربازبوون له‌و كێشانه ده‌بێت عێراق نێوماڵی خۆی رێكبخات، ئه‌مه‌ش له‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت كه ده‌ستوور بكرێته نهخشهڕێگهیهك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی دووه‌می عێراق ماف و ئیمتیازه‌كانی خۆی وه‌ربگرێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو: كه‌وایه كورد له‌گه‌ڵ سه‌در یان عه‌بادی، یان مالیكی رێككه‌وتن بكات باشتره؟ له‌كامیانه‌وه نزیكه؟
هه‌رێم كه‌مال ئاغا: هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی عێراق كه بتوانێت كوتله‌ی گه‌وره‌ترین دروست بكات ئه‌وا داواكاریی كورد لێی ئه‌وه‌یه ده‌ستوور بكاته بنه‌مای سه‌ره‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا.
"عه‌بادی چانسی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌وه بهسهرۆكوهزیران"
ئاژانسی ئانادۆڵو: كێ چانسی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق بگرێته ده‌ست؟
هه‌رێم كه‌مال ئاغا: ئه‌م پۆسته بۆ شیعه‌كانه، تا ئێستا شیعه‌كان له‌نێوان پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانییان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، ده‌توانین بڵێین رێككه‌وتنی موقته‌دا سه‌در و لیسته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر ئه‌مه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، بۆ ئێمه‌ش گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو قه‌یرانه‌كانی عێراق و ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یه چاره‌سه‌ریان بكات به‌تایبه‌ت خزمه‌تگوزارییه‌كان كه پێویستیی سه‌ره‌كیی ژیانن، ده‌بێت پلانی هه‌بێت بۆ چاكسازیی و بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ریفۆرمێكی جیددی له سیسته‌می حوكمڕانی بكات، ئێستا له‌شه‌قامی عێراق ناڕه‌زایی ته‌واو هه‌یه له حكوومه‌ت و له نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا رێڕه‌وی به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات.
ئاژانسی ئانادۆڵو: به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی، ئایا عه‌بادی چانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وه‌ربگرێته‌وه؟
هه‌رێم كه‌مال ئاغا: وڵاتانی ناوچه‌كه و ئه‌مریكاش مه‌به‌ستیان سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق دۆستیان بێت، جا ئه‌مه هه‌ر كه‌سێك بێت، چی عه‌بادی بێت یان كاندیدی لیستی سائیرون، گرنگه هاوسه‌نگی ناوچه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندیی ناوچه‌كه ره‌چاو بكات، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌روه‌ریی عێراق و هاووڵاتییانی عێراق بپارێزن، راسته عێراق هێشتا له‌سه‌ر قاچی خۆی رانه‌وه‌ستاوه، به‌ڵام ئیتر گرنگه عێراقییه‌كان خۆیان سه‌رۆكوه‌زیرانی خۆیان دیاری بكه‌ن، ئه‌مریكا له شه‌ڕی داعش و له رووخانی رژێمی سه‌دام و له رووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه هێشتا به‌رده‌وامه، بۆیه گرنگه هه‌ر كه‌سێك كه ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت ئه‌و پشتگیرییه له ده‌ست نه‌دات.
ئاژانسی ئانادۆڵو: كه‌واته عه‌بادی ئه‌و چانسه‌ی هه‌یه پۆسته‌كه وه‌ربگرێته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای پاڵپشتیی بۆ سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران؟
هه‌رێم كه‌مال ئاغا: كوتله‌كه‌ی عه‌بادی به‌ته‌نها نه‌یتوانیوه 50 كۆیه‌ك بهێنێت، بۆیه ده‌بێت رێككه‌وتن هه‌بێت به‌تایبه‌ت له‌ماڵی شیعه، ئه‌مه پڕۆسه‌كه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تیش خێرا ده‌كات، دیار نییه هێشتا كێ ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، موقته‌دا سه‌دریش كۆمه‌ڵێك رێسای دیاریكردووه و عه‌بادی له‌سه‌ری رێككه‌وتووه، به‌ڵام پرسیار ئه‌مه‌یه ئایا ماڵی شیعه له‌سه‌ر ئه‌مه رێكده‌كه‌وێت؟، من وای ده‌بینم ئه‌و كه‌سه‌ی چانسی زیاتر ببێته‌وه به سه‌رۆكوه‌زیران، حه‌یده‌ر عه‌بادی-یه.
ئاژانسی ئانادۆڵو: عه‌بادی پشتگیریی ئه‌مریكا و ئێرانیشی هه‌یه؟
هه‌رێم كه‌مال ئاغا: پێموایه عه‌بادی پێشتر پشتگیریی هه‌ردوولای هه‌بوو، ئێستا پێده‌چێت ته‌نها پشتگیری ئه‌مریكای هه‌بێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو: سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌مریكا دیاریی ده‌كات یان ئێران؟
هه‌رێم كه‌مال ئاغا: عێراق خۆی دیاریی ده‌كات، پشتگیری ئێران و ئه‌مریكا بۆی گرنگه، ئه‌مریكا به‌گشتی هاریكاری عێراق بووه، ئێران كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و ئه‌مریكا هه‌یه، بۆیه پێویسته عێراق نابێت ببێته به‌شێك له‌و كێشانه، عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر قاچی خۆی بوه‌ستێت ئه‌وا پێویسته پشتگیری هه‌موو لایه‌نێكی هه‌بێت، دیكتاتۆرییه‌ت ئه‌م وڵاته‌ی تێكداوه و پێویسته به دووباره بونیادنانه‌وه هه‌یه.
"یه‌كێتی له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بوو"
ئاژانسی ئانادۆڵو: په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ یه‌كێتی راده‌كێشرێت له‌وه‌ی ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوابخرێت، وه‌ڵامی ئێوه بۆ ئه‌مه چییه؟
هه‌رێم كه‌مال ئاغا: دوای ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆن بڕیاری داوه له 30ی ئهیلوول ده‌توانێت هه‌ڵبژاردن بكات ئیدی حكوومه‌ت كاته‌كه‌ی دیاریكردووه، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك بۆچوونێكی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌م واده‌یه بكرێت یان نه‌كرێت تاوان نییه، ئه‌مه زۆر ئاساییه، یه‌كێتی پێی وابوو هه‌ڵبژاردن بۆ مانگی 12ی ئه‌مساڵ دوابخرێت، چونكه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش هه‌یه، بۆیه ئه‌مه كارێكی ئاساییه، هه‌ندێك لایه‌نیش پێیان باش بوو، به‌ڵام بێده‌نگ بوون، ئه‌مه شتێكی قورس نییه، یه‌كێتی پێیوابووه دوو هه‌ڵبژاردن هه‌یه له شه‌ش مانگی داهاتوو و ئه‌مه بكرێت به‌یه‌ك، به‌ڵام ئیتر بڕیاره‌كه دراوه و یه‌كێتیش خۆی ئاماده‌كردووه و بارودۆخی یه‌كێتی باشه و ئه‌و بۆچوونانه‌ی پێشتر هه‌بوون ده‌ریخست یه‌كێتی زۆر پێویسته بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و بۆ دیموكراسییه‌ت، زۆر خه‌ڵك له‌هه‌ڵبژاردنی رابردوو خه‌ونی خراپییان بۆ یه‌كێتی ده‌بینی، به‌ڵام نه‌هاتنه دی.
ئاژانسی ئانادۆڵو: بۆچی یه‌كێتی و پارتی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌یه‌ك لیست دانه‌به‌زین؟
هه‌رێم كه‌مال ئاغا: ئه‌مه نازانم بۆچی؟ به‌ڵام گفتوگۆی له‌م بابه‌ته نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی گرنگه رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌یه، یه‌كڕیزی و هاوپه‌یمانێتی یه‌كێتی و پارتی ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌وشی ئابووری و سیاسی و یه‌كڕیزی له كوردستان، هه‌رچی كاتێك ئه‌م دوو هێزه نزیك بووبێتن كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه چووه، به‌ڵام گرنگه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی و رێككه‌وتنی راسته‌قینه بێت، ئێستاش یه‌كێتی و پارتی پێكه‌وه سه‌ردانی به‌غدایان كردووه و گفتوگۆییان هه‌یه و پڕۆژه و به‌رنامه‌یان ده‌بێت و به‌منزیكانه بڕیاری شێوازی به‌شداریی له حكوومه‌تی به‌غدا ده‌ده‌ن.
ئاژانسی ئانادۆڵو: له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتنی ستراتیجی نێوانتان هه‌موارده‌كه‌نه‌وه؟ یان رێككه‌وتنی نوێ ده‌كه‌ن؟
هه‌رێم كه‌مال ئاغا: بێگومان ئه‌مانه خۆی له‌خۆیدا رێككه‌وتنی نوێن، به‌پێی گۆڕانكارییه‌كان داخوازی نوێ و رێككه‌وتن و بابه‌تی نوێ دێنه پێشه‌وه، پێشتر هه‌ندێك رێككه‌وتن پێویست بوون، ئێستا رێككه‌وتنی نوێ پێویسته بۆ یه‌كێتی و پارتی بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكرێت و پێویسته ره‌نگدانه‌وه‌ی باش و ده‌ستكه‌وتی باشیان هه‌بێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو: یه‌كێتی خۆی به‌مه‌غدور نازانێت له رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیجی، به‌تایبه‌ت له وه‌لانانی زۆر بڕگه‌ی؟
هه‌رێم كه‌مال ئاغا: ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گله‌یی هه‌بووه به‌تایبه‌ت له قاعیده‌ی یه‌كێتی، خه‌ڵكی ئێمه ره‌نگه له دهۆك و هه‌ولێر ره‌خنه‌یان هه‌بووبێت، ره‌نگه قاعیده‌ی پارتیش له سلێمانی گله‌ییان هه‌بووبێت له‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ره‌وه شۆڕ نه‌بووه‌ته‌وه بۆ خواره‌وه، ئه‌و قۆناغه پێویستی به تێپه‌ڕاندن هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێك نا دادپه‌روه‌ری لێره و له‌وێ وایكرد خه‌ڵكێك وای ببینین ئه‌و رێككه‌وتنه له‌سه‌ره‌وه‌یه و شۆڕ نه‌بووه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته رێككه‌وتنه‌كان له‌داهاتوو له‌سه‌ر ئه‌رز جێبه‌جێ بكرێت و واقیعبینانه بێت و ببێته جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان زیاتر به‌گشتی.
"له ئه‌دای تاڵه‌بانی رازیین، به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كێتی ئه‌مساڵ كۆنگره ده‌به‌ستێت"
ئاژانسی ئانادۆڵو: كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌مساڵدا ده‌كرێت؟
هه‌رێم كه‌مال ئاغا: یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه خه‌ڵكێكی زۆری یه‌كێتی پێی باش بوو هه‌ڵبژاردن دوابخرێت بۆ به‌ستنی كۆنگره بوو زیاتر، واته بۆ ئه‌وه‌ی كۆنگره بكه‌ین، كۆنگره كاته‌كه‌ی به‌سه‌رچووه و پێویستییه‌كی حزبییه، به‌تایبه‌ت له‌دوای نه‌مانی جه‌نابی مام جه‌لال و رووداوه‌كانی دیكه‌ش، زۆرینه‌ی پێویستییه‌كانی كۆنگره ته‌واوكراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت كه ئێستا یه‌كلاییش بووه‌ته‌وه كه ده‌كرێت ئه‌وا دوای هه‌ڵبژاردن یه‌كێتی كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت و به‌دڵنیاییه‌وه له ئه‌مساڵدا یه‌كێتی كۆنگره‌ی خۆی ده‌گرێت و هیچ گومانی تێدانییه و ئه‌مه كۆتایی هاتووه.
ئاژانسی ئانادۆڵو: سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له ئه‌دای قوباد تاڵه‌بانی و وه‌زیره‌كانتان رازیین؟
هه‌رێم كه‌مال ئاغا: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چی به‌ڕێز كاك قوباد و ئه‌و وه‌زیرانه‌ی هه‌مانه به‌پێی قه‌باره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌یه‌تی له حكوومه‌ت زۆر له‌وه زیاتر كاری كردووه و خزمه‌تی كردووه و پشتگیری له‌داواكارییه‌كانی خه‌ڵك كردووه و كاریان كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی، سه‌رباری قه‌یرانی دارایی، شه‌ڕی چه‌ته‌كانی داعش كه بارێكی قورس بوو له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام به‌گشتی حكوومه‌ت ده‌توانین بڵێین ئه‌م قۆناغه‌ش تێپه‌ڕی و قۆناغی ئاینده قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری ده‌بێت، به‌رپرسیارێتی یه‌كێتی وه‌كو هه‌ندێك لایه‌ن نه‌بوو كه سه‌ره‌تا خۆی خسته نێو حكوومه‌ته‌وه و دواتری كه گه‌یشته نزیكی هه‌ڵبژاردن و كشانه‌وه، ئه‌مه ئه‌ركی یه‌كێتی نییه ئه‌مه بكات، بۆیه یه‌كێتی به‌پێی قه‌باره‌ی خۆی له شته باشه‌كان و له شته خراپه‌كانیش پشكی به‌رده‌كه‌وێت. بۆیه ئێمه وه‌كو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له ئه‌دای كاك قوباد تاڵه‌بانی و وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی له كابینه‌ی حكوومه‌ت رازیین.
ئاژانسی ئانادۆڵو: ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی یه‌كێتی كورسییه‌كه‌ی سكرتێری گشتی حزب مام جه‌لال پڕ ده‌كاته‌وه؟
هه‌رێم كه‌مال ئاغا: بڕیاری كۆنگره‌یه له‌كۆتاییدا ئه‌مه چۆن یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ره‌شنووسه‌ی بۆ كۆنگره ئاماده‌كراوه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری لهههیكهلییهتی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی و رێكخستنی یه‌كێتی گۆڕانكاریی به‌سه‌ردادێت، شێوازی سه‌ركردایه‌تی كردنی یه‌كێتی و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و ته‌شریعی له‌نێو حزب گۆڕانكاریی به‌سه‌ردادێت به‌پێی ره‌شنووسه‌كه كه دواجار ئه‌ندامانی یه‌كێتی یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وا به‌شێوازی نوێ ده‌بن و ناوه‌كانیش گۆڕانكاریی به‌سه‌ردادێت، بۆ نموونه به‌پێی پڕۆژه‌كه ره‌نگه پۆستی سكرتێری گشتی وه‌كو ناوی پۆسته‌كه نه‌مێنێته‌وه به‌و ناوه، ئه‌و ناوه وه‌كو رێزێك و خۆشه‌ویستییه‌ك بۆ مام جه‌لال ده‌بێت، به‌ڵكو هه‌یكه‌لییه‌ت پۆستی تری تێدایه وه‌كو سه‌رۆك و ده‌سته‌ی راپه‌ڕاندن و شتی دیكه، به‌ڵام به‌گشتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس لهوهنهكراوه كه یه‌كێتی به سیسته‌می هاوسه‌رۆكی به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌مه به‌هیچ چه‌شنێك نییه.
ئاژانسی ئانادۆڵو: پۆستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ یه‌كێتی ده‌بێت؟ به ئیستحیقاقی خۆتانی ده‌زانن؟
هه‌رێم كه‌مال ئاغا: ئه‌م پۆسته بێگومان رێككه‌وتنی ده‌وێت و ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن ئه‌مه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، ئیستحیقاقی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئه‌مه و رێژه‌ی كورسی ئه‌مه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.