Ahmet Dursun,Muhammet Ali Kemal
24 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی رایگەیاند کە وڵاته‌كه‌ی تا ئه‌و ئاسته‌ی كه پێویستییه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سفركردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران هیچ ئه‌نجامێكی نابێت.
عه‌لی خامنه‌یی له میانی پێشوازییكردن له ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاران له تارانی پایته‌خت، گوتارێكی پێشكه‌شكرد و روونكردنه‌وه‌ی دا سه‌باره‌ت به كۆتاییهێنان بە به‌خشینی ژماره‌یه‌ك وڵات له سزاكانی سه‌ر ئێران له كڕینی نه‌وت و گوتی:
"هه‌وڵه‌كانی ئه‌وان هیچ ئه‌نجامێكی نابێت. به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌و ئاسته‌ی كه پێویستمانه. پێویسته ئه‌وان ئه‌وه بزانن كه هه‌وڵه دوژمنكارانه‌كانیان بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه".
رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت چۆك به ئێران دابدات و گوتی: "خه‌یاڵی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌توانن هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بوه‌ستێنن، به‌ڵام گه‌لی به‌هێز و كاربه‌ده‌ستانی وریامان ئه‌گه‌ر بێت و به‌چڕی كاربكه‌ن، ئه‌وا بنبه‌سته‌كان تێده‌په‌ڕێنن. چه‌ند كه‌متر پابه‌ندی ئه‌م جۆره فرۆشه له نه‌وت بین، ئه‌وه‌نده باشتره بۆ ئێمه".