Ali Mukarrem Garip,1 23
28 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2019
كه‌ركووك - AA
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق، ئه‌رشه‌د ساڵحی رایگه‌یاند كه بۆ كادری به‌هێزتر و بۆئه‌وه‌ی كاندیدی گه‌نج و نوێ دیاری بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، كۆنگره‌ی نائاسایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌رشه‌د ساڵحی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "كۆنگره ده‌به‌ستین بۆ كادیری به‌هێزتری به‌ره‌ی توركمانی عێراق".
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق باسی له‌وه كرد كه له میانی یه‌ك مانگ بۆ دوو مانگی داهاتوو كۆنگره‌كه ده‌به‌ستن و گوتی: "ده‌بێت كاندیدی گه‌نج ئاماده بكه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا. ده‌بێت له‌و شوێنه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كه مافی خۆمانه نوێنه‌رایه‌تی بكه‌ین".
ئه‌رشه‌د ساڵحی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته به‌ره‌ی توركمانی عێراق به به‌هێزتر له شوێنه‌ی مافی خۆیه‌تی له گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقدا كار بكات و ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له رۆژانی داهاتوودا قۆناغێكی كێشه‌دارتر و مه‌ترسیدارتر روو ده‌دات له عێراقدا، له‌به‌رئه‌وه توركمانه‌كان پێویستیان به به‌هێزی، سیاسه‌تی نوێ و كاریگه‌ر هه‌یه.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق، ئه‌رشه‌د ساڵحی باسی له‌وه كرد كه سیاسه‌تكردن له عێراق سه‌خته، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێداگرانه داوای جێگری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و وه‌زاره‌تێكیان كردووه، به‌ڵام رووبه‌ڕووی رێگری بوونه‌ته‌وه.