Zana Natık Kerem
02 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2018
نەینەوا ــ AA
فەرماندەیی باڵای هێزەكانی پۆلیسی نەینەوا رایگەیاند هێزە عێراقییەكان، سێ تیرۆریست و سەركردەیەكی چەتە كە تێوەگلاون بە ئەنجامدانی تاوان لە شاری مووسڵ دەستگیركردووە.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادوڵو، فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا، حەمەد نامس جبوری باسی لەوەكرد كە پۆلیسی نەینەوا لە میانی هەڵمەتێكدا كە لە گەڕەكی مەتاحن بەشی راستی مووسڵ ئەنجامیانداوە، سێ تیرۆریستی داعشیان دەستگیركردووە.
حەمەد نامس جبوری ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو تیرۆریستانە لە لایەن دادگاوە داواكراون بە تاوانی پەیوەندیكردن بە رێكخراوی داعش و ئەنجامدانی چەندین تاوان، فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركرابوو.
حەمە نامس جبوری راشیگەیاند كە لە لایەكی دیكەوە هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان، پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، تاوانبارێكیان لە ناوچەی نەهرەوان بەشی راستی مووسڵ دەستگیركردووە.
فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە تاوانبارەكە سەركردەی گرووپێكی چەتەی چەکدار بوو لە شاری مووسڵ كە پێشتر بە هۆی ئەنجامدانی ژمارەیەك تاوان، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركرابوو.