Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
02 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا سانده‌رس، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد رێككه‌وتننامه‌ی ناوه‌كیی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر بنه‌مای گوزارشتی هه‌ڵه و بانگه‌شه نووسراوه‌ته‌وه و ئێران راستگۆیانه مامه‌ڵه‌ی نه‌كردووه.
سارا سانده‌رس له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی خۆیدا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا واژووكراوه، كرد.
سانده‌رس رایگه‌یاند "كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه رێككه‌وتننامه‌كه (رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا) به ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر بانگه‌شه نووسراوه‌ته‌وه.ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه درۆی كردووه. ئه‌وان كارهكتهرگهلێكی راستگۆ نه‌بوون، به‌و شێوه‌یه‌ش رێككه‌وتننامه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای شتی نادروست داڕێژرا. ئێستا ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه".
گوته‌بێژی كۆشی سپی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه توانای ئه‌تۆمیی ئێران له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه رێككه‌وتننامه‌كه واژووكراوه، زۆر له‌وه باڵاتر بووه كه باسی لێوه كراوه و رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر رێككه‌وتننامه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای به‌رده‌وام بێت، له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا ئێران ده‌گاته پله‌یه‌كی زۆر باڵاتر له‌وباره‌یه‌وه".
سارا سانده‌رس تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌یه كه رێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه‌ی واژووكردووه و ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه ئه‌و هه‌ڵه‌یه راستبكاته‌وه.
هاوكات سانده‌رس باسی له‌وه‌شكرد كه ئیسرائیل پێشوه‌خت راوێژی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا كردووه سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵگانه‌ی ئێواره‌ی دووشه‌ممه بڵاویكرده‌وه.