İlkay Güder,Muhammet Ali Kemal
02 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2018
سیئۆل - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند به‌شدارییكردنی تایبه‌تیی كۆریای باشوور له پرۆژه‌ی گەرووی ئیستانبوڵدا، ده‌بێته مایه‌ی شانازییه‌كی دیكه بۆ وڵاتەکەی.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كۆریای باشوور، چونگ سیێ كیون كۆبوونه‌وه.
ئه‌ردۆغان له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە ئه‌وه راستییه‌كی مێژووییه په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان توركیا و كۆریای باشوور، زۆر به‌هێزن و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له قۆناغێكدا له وڵاتهكهنیان ئامانجی ئه‌وه‌یه بچێته ریزی گه‌وره‌ترین ١٠ ئابووریی جیهانه‌وه، قه‌باره‌ی ئابووریی به بڕی حه‌وت ملیار دۆلار له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا زۆر له خوار ئاستی چاوهڕوانییهكانهوهیه، ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی بازرگانیی ئازاد زۆر سوودی هه‌یه.
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی له‌وه‌كرد كه كۆریای باشوور له زۆرێك له پرۆژه زه‌به‌لاحه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا به‌شداریی هه‌یه و رایگه‌یاند: "دوایینی ئه‌م پرۆژانه، درێژترین پردی هه‌ڵواسراوی جیهانه كه پردی چاناکكاله ١٩١٥یه. به‌شدارییتان تێیدا ئێمه‌ی دڵخۆشكرد. له ئێستاشدا پرۆژه‌ی گه‌رووی ئیستانبوڵمان هه‌یه، به‌شدارییكردنی تایبه‌تیی كۆریا له پرۆژه‌ی گەرووی ئیستانبوڵدا، ده‌بێته مایه‌ی شانازییه‌كی دیكه بۆ ئێمه".