Muhammet Ali Kemal,Sarmand Hameed
17 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2016
ئیستانبوڵ
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی له‌م وڵاته‌دا كوده‌تایان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا كرد باجی ئه‌و كرده‌وه‌یان ده‌ده‌ن. ئه‌و كاره ئه‌وه‌نده ئاسان به‌سه‌ریاندا تێپەڕنابێت و له ئێستادا ئه‌مریكا و وڵاتانی خۆرئاوا هه‌موویان به‌یاننامه بۆ حكوومه‌ته‌كه‌مان ده‌نێرن، هه‌موو به‌ڵگه‌كان ده‌نێرین و داوای ئه‌و كه‌سه‌ی بنسلڤانیا له ئه‌مریكا ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵڵاچییه. هه‌ڵوێستی دۆسته‌كانمان ده‌بینین".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: ''زۆر سوپاسی ئه‌و که‌سانه ده‌که‌م که له‌نێو هێزه ئه‌منییه‌کانماندا، سهربازانماندا، ده‌زگای دادوه‌رییدا، له‌م کرده‌وه‌یه تێوه‌نه‌گلاون. ئه‌وانه‌ی له‌م قۆناغه‌دا به‌خۆڕاگرییه‌وه وه‌ستان، ملیان كەچ نه‌کرد و ئه‌رکه‌کانیان به‌جێهێنا''.
سەرکۆماری تورکیا داوای ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی لە وڵاتانی رۆژئاوا کرد و گوتی:"بزانین چی دەکەن؟ ئایا رادهستمانیان دەکەنەوە یان نا؟".
دواتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ''باوه‌ڕم وایه که هه‌ریه‌ک له ده‌زگاکانی یاسادانان، جێبه‌جێکردن و دادوه‌ریی زۆر زیاتر ههماههنگیکارانه له هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن. هه‌روه‌ها باوه‌ڕم وایه له‌م رۆژانه‌دا که هه‌وڵی کوده‌تا درا، ئه‌گه‌ر پێویست بێت چ هه‌مواری ده‌ستووریی یان ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که پێویستن بۆ به‌رگریکردن له‌م جۆره هه‌نگاوانه له‌رێگه‌ی هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌شه‌وه له‌لایه‌ن پارته‌کانه‌وه ده‌نرێت و به‌تایبه‌ت له‌دوای ئه‌و هه‌ڵوێسته یه‌کگرتووه‌ی سه‌رکرده‌کان له په‌رله‌مان نیشانیاندا''.