Mohammed Baqi Hussein
08 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2016
ئیستانبوڵ
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌مپی به‌عشیقه‌وه گوتی،"دەگوترێت پەلاماردەران لە چەکدارانی داعش بوون و پێموابێت کە 18یان کوژراون. سەبارەت بە هێزەکانیشمان هیچ کوژراو و بریندارمان نییە. تا ئێستا هیچ شتێکی وەها لە ئارادا نییە".
دوای ئه‌وه‌ی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی حه‌زره‌تی عه‌لی ئه‌نجامدا ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به رۆژهڤهكان. ئه‌ردۆغان له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا باسی له كه‌مپی به‌عشیقه كرد.
ئه‌ردۆغان:"ئەم بارەی ئێستای بەعشیقە، تایبەت هێرش و فشارەکانی سەر کەمپی راهێنان دەیسەلمێنێت کە هەنگاوەکەی ئێمە چەندە لە شوێنی خۆی بووە. هەنووکەیش هێزەکانمان بەوپەڕی وریاییەوە لە ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی داعش. تیمەکانمان بە ئامانجی راهێنانی هێزەکانی ئەوێ چوونەتە ناوچەکە و پاراستنی ئەو راهێنراوانیش بە ئەرکی خۆیان دەزانن. ئەوەتا دەبینین کە ئەوان هەنگاوی پێویست لە کات و شوێنی پێویستدا دەنێن".
ئه‌ردۆغان له‌وه‌ڵامی پرسیاری،"ئایا له‌وباره‌وه قسه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كراوه؟ یان ئایا ده‌كرێت سه‌رله‌نوێ سه‌رباز بۆ به‌عشیقه بنێردرێت؟" به‌مشێوه‌یه دوا،
ئه‌ردۆغان:"وه‌ك ده‌زانن پێشتریش باسمكردووه. له‌سه‌ردانه‌كه‌ی كۆتایی 2014ی عه‌بادیدا بۆ توركیا قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه. ئه‌وان خۆیان داوای مه‌شقپێكردنی سه‌ربازانی خۆیان كرد و ئه‌و شوێنی كه‌مپه‌یان به ئێمه نیشاندا. به‌ڵام دواتر وه‌ك ئاشكرایه له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی نێوان توركیا-رووسیا، هه‌روه‌ها دوای پێكهێنانی ئۆفیسێكی هاوبه‌شی رووسیا، ئێران ، سوریا، عێراق له به‌غداد، پێشهاتی نه‌رێنی هاته ئاراوه. خۆ دیاره كێ سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندی به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه كرد. په‌یوه‌ندییان كرد ره‌تكرایه‌وه. بۆ جاری دووه‌م عێراق خۆی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردن. وه‌ڵامیان بۆ ئه‌وانیش ئه‌وه بوو، با حکوومه‌تی توركیا و عێراق ئه‌و كێشه‌یه له‌نێوان خۆیاندا چاره‌سه‌ر بكه‌ن. بڕیارێكی وا درا."
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه توركیا به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه.
ئه‌ردۆغان: "رووسیا ده‌ڵێت ئێمه له‌به‌رئه‌وه له سووریاین چونكه حكوومه‌تی سووریا بانگهێشتی كردووین. حكوومه‌تی ئێستای سووریا حكوومه‌تێكی شه‌رعی نییه. ده‌ڵێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان قبووڵی ده‌كات. ده‌كرێت ئه‌و قبووڵی بكات، به‌ڵام ئێوه ناچارنین بچنە هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆی بانگهێشت ده‌كرێن. ئه‌ی كاتی خۆی بۆچی چوونه جۆرجیا؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی بانگهێشتكرا بوون؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی بانگهێشتكرا بوون چوونه ئۆكراینا؟ له‌به‌رچی بوو؟ ئێستا هه‌مان شت له سوریا رووده‌دات. بۆ سوریا ده‌ڵێن، ئێمه له‌وێ دژی داعش ده‌جه‌نگین. نه‌خێر، ئێستا رووسیا له سوریا دژی داعش ناجه‌نگێت. به‌پێچه‌وانه‌وه، دژی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و و له‌هه‌موویان زیاتر هاونهژادانمان توركمانه‌كان. دوێنێ من پێشوازیم له سه‌ركرده‌ی توركمانه‌كانی بایربوجاك كرد. هه‌مووی به ڕوونی باسده‌كه‌ن. ده‌لێن ئێستا به چڕی له گونده‌كانی ئێمه ده‌ده‌ن. به‌داخه‌وه به زانیاری چه‌واشه‌كارانه جیهان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن. به‌ڵام بێگومان جیهان نایه‌وێت باوه‌ڕ به‌مه بكات."
ئه‌ردۆغان جه‌ختی كرده‌وه بابه‌ته‌كه وه‌ستانه‌وه‌ی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان به‌رله هه‌موویان ئه‌مریكایه و به‌رده‌وامن له هه‌موو ئه‌و دیداره ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی به‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامده‌درێن.
لهوتهكانیدا سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ بڕیاره له‌گه‌ڵ 8 كه‌س كۆبێته‌وه كه له ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌وه سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن و به‌ڕوونی باسی ئه‌و بابه‌تانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
پرسیار له ئه‌ردۆغان كرا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر هێڵی جه‌رابلوس داعش شوێنی خۆی بۆ هێزه‌كانی په‌یه‌ده و هێزه‌كانی رژێمی سوریا چۆڵكردووه و هێڵی سووری توركیاش ئه‌وه‌یه یه‌په‌گه نه‌په‌ڕێته‌وه رۆژئاوای فورات، ئه‌گه‌ر یه‌په‌گه له فورات بپه‌ڕێته‌وه هه‌ڵوێستی توركیا چی ده‌بێت؟.
ئه‌ردۆغان له‌وه‌ڵامدا رایگه‌یاند كه پێشتر پێداگرییان له‌وباره‌وه راگه‌یاندووه و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌و پێداگرییه.