ئابووری

بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە كێڵگەیەكی نەوت لە هەرێم

- كۆمپانیای نیشتمانی ئەبو زەبی بۆ وزە رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنان لە كێڵگەیەكی نەوتی هەرێمی كوردستان بەرزبووەتەوە و یەك ملیۆن بەرمیلی لە مانگێكدا تێپەڕاندووە.

Zana Natık Kerem  | 21.08.2019 - نوێکردنەوە : 22.08.2019
بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە كێڵگەیەكی نەوت لە هەرێم

Iraq

عێراق ــ AA

كۆمپانیای نیشتمانی ئەبو زەبی بۆ وزە رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنان لە كێڵگەیەكی نەوتی هەرێمی كوردستان بەرزبووەتەوە و یەك ملیۆن بەرمیلی لە مانگێكدا تێپەڕاندووە.

لە راگەیەندراوێكدا، كۆمپانیای نیشتمانی ئەبو زەبی بۆ وزە ئاماژەی بەوەكردووە كە بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی ئەتروش لە هەرێمی كوردستان لە مانگی تەمووزی رابردوودا، ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كردووە و یەك ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەوە یەكەمجارە لە سەرەتای دەستپێكردنی پڕۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی ئەتروش لە ساڵی ٢٠١٧دا، ئاستی بەرهەمهێنان لە كێڵگەكەدا بەو شێوەیە بەرزببێتەوە و یەك ملیۆن بەرمیل لە مانگێكدا تێپەڕێنێت.

كێڵگەی ئەتروش كە لە لایەن كۆمپانیای وزەی عێراق سەربە كۆمپانیای نیشتمانی ئەبو زەبی بۆ وزە بەڕێوەدەبرێت لە ساڵی ٢٠١١دا دۆزرایەوە.

كۆمپانیای نیشتمانی ئەبو زەبی بۆ وزە لە ساڵی ٢٠١٣دا، دوای بەدەستهێنانی رەزامەندی دەستیكرد بە بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی ئەتروش راگەیاندبوو كە ئاستی بەرهەمهێنان لە كێڵگەی ئەتروش دەگاتە ٣٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın