Sarp Özer,Mohammed Baqi Hussein,Abdullah Shukur
12 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خوڵوسی ئاكار له‌باره‌ی راده‌ستكردنی سیستمی به‌رگریی S-400ه‌وه رایگه‌یاند: "سێ فڕۆكه‌ی دیاریكراو هاتن و چالاكییه‌كانی ئه‌مڕۆ ته‌واوكران. له رۆژانی داهاتوودا قۆناغه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئاكار له‌باره‌ی گەیشتنی یه‌كه‌م گرووپی كه‌ره‌سته‌كانی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی S-400ه‌وه وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا باسی له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر توركیا كرد و گوتی: "كاره‌كانمان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی ناوچه‌یی و به‌رگریی مووشه‌كی كه چه‌ندین ساڵه ده‌ستمانپێكردووه، به‌رده‌وامه. له‌وباره‌یەوه هه‌ندێك بنه‌مامان دیاری كردووه. له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌دا له‌گه‌ڵ چین، رووسیا، ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا كۆبووینه‌ته‌وه. له‌دوای ئه‌و كۆبوونه‌وانه بینیومانه كه رووسیا له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئێمه زیاتر له‌هه‌مووان گونجاوه. له‌به‌رئه‌وه نیسانی 2017 گرێبه‌ستمان واژۆكرد. له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌دا كاره‌كان درێژه‌یان پێدرا. به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێ فڕۆكه له‌ناوچه‌ی مورتێد نیشتنه‌وه و ده‌ستیان به گواستنه‌وه‌ی پارچه‌كانی ئه‌و سیستمه كرد. ئه‌مه قۆناغێكه. له رۆژانی ئاینده‌دا ئه‌م قۆناغه درێژه‌ی ده‌بێت و ده‌بینین كاره‌كان وه‌ك چۆن پلانی بۆ دانراوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هیچ كێشه‌یه‌ك نابینین له كاره‌كاندا. ھاوتەریب لەگەڵ چالاکییەکانمان، راھێنانی کارمەندەکانمان لە بواری کارپێکردن و جێگیرکردن لە تورکیا و رووسیا درێژەی ھەیە".
ئاکار گوتیشی: "پێشتر رامگەیاندبوو کە لە چوارچێوەی ئەو بنەمایانەی دیاریکراون، کارەکانی رادەستکردن دەستیپێکردووە. لە ئێستادا لەبارەی سیستەمی پاتریۆتیش کۆبوونەوەکانمان بەردەوامە. بە دڵنیایییەوە ھەڵسەنگاندن بۆ سیستەمی پاتریۆت وەک سیستەمێکی بەرگریی مووشەکی درێژ مەودا دەکەین. دامەزراوە و ھاوڕێیانمان بەشێوەیەکی چڕ کارەکانیان لەوبارەوە درێژە پێدەدەن".