1 23
12 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به‌پێویستی زانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به عه‌قڵییه‌تی "پێكه‌وه‌یی" پشتیوانیی له هه‌ڵه‌كان نه‌كات و رایگه‌یاند: "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی (كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا) له‌به‌رامبه‌ر ئێمه‌دا ده‌یگرێته‌به‌ر هیچ سوودێكی نابێت و به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌شكێته‌وه. هه‌نگاوی دیكه‌ش له‌وێ ده‌گرینه‌به‌ر. هیچ كه‌سیش ناتوانێت رێگریی له‌مه بكات".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سویسرا، ئیگنازیۆ كاسیس، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌وان خوازیارن هه‌ریه‌ك له رێككه‌وتننامه‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ئازادیی گه‌شتكردن بێ ڤیزه له هه‌مان كاتدا بكه‌ونه بوار جێبه‌جێكردنه‌وه و رایگه‌یاند: " پێویسته یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به عه‌قڵییه‌تی پێكه‌وه‌یی بێ‌مانا پشتیوانیی له هه‌ڵه‌كان نه‌كات".
هه‌روه‌ها به‌پێویستی زانی مافه‌كانی گه‌لی توركی قوبرس گره‌نتی بكرێن و رایگه‌یاند: "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی (كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا) له‌به‌رامبه‌ر ئێمه‌دا ده‌یگرێته‌به‌ر هیچ سوودێكی نابێت و به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌شكێته‌وه. هه‌نگاوی دیكه‌ش له‌وێ ده‌گرینه‌به‌ر. هیچ كه‌سیش ناتوانێت رێگریی له‌مه بكات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه‌كرد ئه‌گه‌ر بێت و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ته‌نها بۆ دڵنیاییدانه به‌شی یۆنانی قوبرس هه‌نگاوێك دژی توركیا بگرێته به‌ر، ئه‌وا ئه‌وان وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه و رایگه‌یاند: "چالاكییه‌كانمان له قوبرس زیاتریش ده‌كه‌ین. له‌وباره‌یه‌وه هیچ دوودڵ نابین. كۆماری توركیا له‌پێناو پاراستنی مافه‌كانی كۆماری قوبرسی باكووری توركیدا چ كارێك پێویست بێت ئه‌نجامیده‌دات".
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له ناڕه‌زایه‌تی خۆیان كرده‌وه له‌وه‌ی له‌و ڕۆژانه‌ی دواییدا تیرۆریستێكی په‌كه‌كه چووه‌ته ته‌لاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و گوتی: "به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستم گه‌یشتوون ئه‌م تیرۆریسته به به‌كارهێنانی فڕۆكه‌خانه‌كانی سویسڕا نه‌چووه‌ته سویسڕا. واتا له وڵاتێكی دیكه‌وه سودی له رێككه‌وتننامه‌ی شنگن-ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا وه‌رگرتووه و له ئه‌نجامدا چوونی ئه‌و تیرۆریسته‌ی له لیستی سووری داواكراواندایه بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆكاره‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێ قبوڵكراو نییه".
- "سویسرا سیاسه‌تی دووفاقی ده‌گرێته به‌ر"
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له سویسرا رێگه به‌وه ده‌درێ له هه‌موو جێیه‌ك خۆپیشاندان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی بۆ په‌كه‌كه به پۆسته‌ری 'ئازادی بۆ ئۆجه‌لان' ئه‌نجام بدرێ و گوتی: "به‌ڵام رێگه به خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه‌ی توركه‌كان نادرێ كه ده‌یانه‌وێ بڵێن ئۆجه‌لان تیرۆریسته".