Nurten Aslan,Ramal Abdullah Mahmood
12 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2019
دیاربه‌كر – AA
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌رهه‌می شوتی دیاربه‌كر به به‌راورد به ساڵی رابردوو له سه‌دا ٤٣ زیاد بكات.
شوتی دیاربه‌كر كه به گه‌وره‌یی قه‌باره و تاموچێژی به‌ناوبانگه كه له كه‌ناری رووباری دیجله چێندراوه و به په‌ینی كۆتر پێگه‌یه‌ندراوه ده‌ست كراوه به به‌رهه‌مهێنان و لێكردنه‌وه‌ی.
ساڵی رابردوو له سه‌ر رووبه‌ری پێنج هه‌زار دۆنم زه‌وی ٣٥ هه‌زار تۆن شوتی به‌رهه‌مهێندرا و پێده‌چێت ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان له سه‌دا ٤٣ زیاد بكات و له سه‌ر رووبه‌ری هه‌شت هه‌زار دۆنم زه‌وی ٥٠ هه‌زار تۆن به‌رهه‌م بهێندرێت.