Hemn Osman
30 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2015
دیارلابهكر – AA
هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش رایگه‌یاند: "له راستیدا سێ تەرممان له دیاربه‌كر به خاك سپارد. هه‌ر یه‌كێك له‌وانه رۆڵه‌ی دایك و باوكێك بوون. هه‌ر یه‌كێكیشیان ئازار و ناخۆشی خۆی هه‌یه. ده‌مه‌وێت له‌دڵه‌وه هاوخه‌می خۆمیان بۆ ده‌رببڕم و بۆ جارێكی دیكه‌ش داوای لێخۆش‌بوونیان له خوا بۆ بكه‌م".
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، سه‌ردانی بنەماڵه‌ی سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی دیاربه‌كر تاهیر ئێلچی كرد، كه له رووداوێكی تهمومژلویدا له ناوچه‌ی سووری دیاربه‌كر تیرۆر كرا.
ده‌میرتاش، به یاوه‌ری باشاك ده‌میرتاشی هاوژینی، به‌شداری له پرسه‌ی ئێلچیدا كرد له شارۆچكه‌ی یه‌نی شه‌هر و چاوی به هاوژینی ئیلچی تور‌كان ئێلچی كه‌وت و سه‌ره‌خۆشی لێ كرد.
له‌و میانه‌یه‌دا، ده‌میرتاش گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وان له پێناو ئاشتیدا خه‌بات ده‌كه‌ن، تاهیر ئێلچ-یش باڵیۆزی ئاشتی بووه.
ئەوو گوتیشی: "ئه‌م خاكه، هه‌میشه گه‌وره‌ترین و زیاترین ئازاری به‌خۆوه بینیوه. زیاد له پێویست خوێن رژا. ئێمه، له پیناو سبه‌ینێدا تێدهكۆژین كه ته‌نیا یه‌ك كه‌سیشمان نهكوژریت. تاهیر ئێلچی، یه‌كێك له‌و له‌و باڵیۆزانه‌ی ئاشتیمان كه تیرۆر كرا. مافی ژیان به پیرۆز ده‌زانین و بێ جیاوازی هه‌مان به‌ها ده‌ده‌ینه هه‌موو به‌نده‌یه‌كی خوا. به یه‌ك چاو سه‌یركردن و نرخدانان بۆ خه‌ڵكی بوێری ئه‌وێ. تاهیر ئێلچی یه‌كێك بوو له‌و كه‌سه بوێرانه. هه‌موومان ناچارین وه‌ها بین. ئەگینا ناتوانین به‌هیچ شێوه‌یه‌كی دیكه ئازار و ناخۆشی له‌م خاكه‌دا كۆتایی پێ بێنین".
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وان ده‌خوازن ئاشتی و برایه‌تی بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو جێبهێڵن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به ژیرانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن "هەتا رق و كینه و دوژمنایهكی گه‌وره نه‌بێت و خوێن به خوێن پاك نه‌كرێته‌وه".
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، باسی له‌وه كرد رۆژانێ كه ئاشتی به‌رقه‌رار بوو، باسكردن له ئاشتی گرنگ نییە چونكه هه‌مووان په‌یوه‌ست دەبن به ئاشتییه‌وه، بۆیە گرنگه له‌م رۆژانه‌دا ئاشتی ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
ناوبراو گوتیشی: "ئاشتی، هێلێك نییه هه‌موو هه‌فته و مانگێك بگۆڕدرێت. به‌ڵكو هه‌ڵوێسته‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی و شهرهفانهیه. هه‌موو كه‌س ده‌توانێت شانی لابدات به‌ڵام ئێمه كۆڵ ناده‌ین. ئاشتی، هۆكاری ژیان و بوونی ئێمه‌یه. جه‌نگ، چه‌ك و پێكدادان پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر سرووشتی مرۆڤ. راستی ئه‌وه‌یه كه كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن. به‌دڵنیاییه‌وه مردنیش هه‌یه، ئه‌وه فه‌رمانێكی خوایه به‌ڵام ئه‌وه‌ی مافی هه‌موو منداڵ و گه‌نجێكه كه به قه‌ده‌ری له‌م خاكه‌دا كۆچی دوایی بكات. ئیدی ناچارین ده‌نگمان به‌رز بكه‌ینه‌وه بۆ راگرتنی ئه‌و جۆره په‌لامارانه"
دەمیرتاش لە کۆتاییدا گوتی: "به‌ئیزنی خوا ئه‌و جۆره مردنانه كۆتاییان دێت. ته‌نیا به نزا و پاڕانه‌وه ناكرێت، له‌به‌رئه‌وه خه‌بات ده‌كه‌ین، تێده‌كۆشین بۆ ئه‌وه‌ی ساتێ زووتر له سه‌ر ئه‌م خاكه ئاشتی به‌رقه‌رار ببێت".