Mohammed Baqi Hussein
11 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2016
دیاربه‌كر
له‌چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی "شادبوونه‌وه‌ی دیاربه‌كر"دا كه له‌لایه‌ن باڵی ژنانی ئاك پارتییه‌وه رێكخرابوو، ساره داودئۆغڵو سه‌ردانی دیاربه‌كری كرد و دوای سه‌ردانی پارێزگا، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پارێزگاری دیاربه‌كر حوسه‌ین ئاكسۆی، سه‌رۆكی باڵی ژنانی ئاك پارتی سێلڤا چام و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار، سه‌ردانی خێزانێكی كرد كه به‌هۆی پێكدادانه‌كانه‌وه ماڵه‌كه‌یان به‌جێ هێشتبوو و له ژێرزه‌مینه‌ی شوققه‌یه‌كدا ژیانیان بەسەر دەبرد.
ساره داودئۆغڵو بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ژنانی گه‌ڕه‌كه‌كه گفتوگۆی كرد و سڵاوی له‌و ژنانه‌ش كرد كه له په‌نجه‌ره‌كانه‌وه ته‌ماشایان ده‌كرد و دواتر شوێنه‌كه‌ی به‌جێ هێشت.