Mohammed Baqi Hussein
20 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2015
هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) سەڵاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند كە سەردانی رووسیا دەكات.
لەروونكردنەوەیەكیدا بۆ كەناڵێكی تەلەفزیۆنی دەمیرتاش رایگەیاند "رۆژی چوارشەممەی داهاتوو سەردانی مۆسكۆی پایتەختی رووسیا دەكات".
دەمیرتاش رایگەیاند كە لە رووسیا نوێنەرایەتی پارتەكەیان دەكەن و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سیرگێی لاڤرۆڤ چاوپێكەوتن ئەنجام دەدەن.
دەمیرتاش گوتی: "ئێمە كاریگەرین، دەمانەوێت هێزی خۆمان بەكاربهێنین. رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا سیرگێی لاڤرۆڤ چاوپێكەوتن ئەنجام دەدەین. لە مۆسكۆی پایتەختی ئەو وڵاتە نوێنەرایەتی دەكەینەوە".