Muhammet Ali Kemal
03 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2016
قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە کۆی ١٥ گەڕەکی ناوچەی سوور لەسەر نۆ گەڕەکدا هەڵگیرا.
بەپێی ئەو روونكردنەوەیەی لە قایمقامیەتی ناوچەی سوورەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەوە وەبیرهێنراوەتەوە كە بەهۆی چالاكییەكانی ئەندامانی پەكەكەوە كە خۆی لە هەڵچنینی بەربەست، هەڵكەندنی چاڵ و نانەوەی تەڵەی بۆمبیدا دەبینییەوە، كار و چالاكییەكانی پەروەردە، خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان، پەرستشە ئاینییەكان ئەنجام نەدەدران و هاووڵاتییان لە دەستراگەیشتن بەو خزمەتگوزارییانە كێشەیان بۆ درووست ببوو.
لە روونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە بەهۆی ئەم دۆخەوە لە گەڕەكەكانی ناوچەی سوور، ئەستەم بووە هاووڵاتییان بتوانن ژیانی ئاسایی خۆیان بەسەربەرن و ژیانی بازرگانی پەكی كەوتووە و هەروەها نووسراوە:
''بەمەبەستی گێڕانەوەی شیرازەی ژیانی ئاسایی، هەڵگرتنی ئەو بەربەستانەی هەڵچنراون و پڕكردنەوەی ئەو چاڵانەی هەڵكەندراون و پووچەڵكردنەوەی ئەو بۆمبانەی چێنراون، لەپێناوی ئەوەش كە سەر و گیانی هاووڵاتییانی سڤیل زیانیان پێ نەگات، ئەو قەدەغەی هاتوچۆیەی لە رۆژی ٢٧ی كانوونی دووەمەوە لەهەریەك لە گەڕەكەكانی ئابداڵدەدە، عەلیپاشا، لالەبەی، سولەیمان نازیف و زیا گۆكاڵپ راگەیەنرابوو، ئەمڕۆش هەریەك لە گەڕەكەكانی جامی كەبیر، جامی نەبی، ئیسكەندەرپاشا و مەلیكئەحمەدی خرابوویە سەر، لە كاتژمێر ١٠:٠٠ەوە هەڵگیراوە''.
لە ناوچەی سوور لە ١١ی كانوونی یەكەمی رابردووەوە لەهەریەك لە گەڕەكەكانی هاسرلی، دابانئۆغڵو، ساواش، جەمال یڵماز، فاتیحپاشا و جەواتپاشا قەدەغەكردنی هاتوچۆ راگەیەنراوە و درێژەی هەیە.