Zeynep Rakipoğlu,Berk Özkan,Ramal Abdullah Mahmood
12 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی له ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٦ رایگه‌یاند: "بۆ یادی شه‌هیده ئازیزه‌كانمان كه به خوێنی خۆیان ئه‌م خاكه‌یان شكۆدار كردووه به‌رده‌وام ده‌بین له پاراستنی (ئه‌م خاكه). ١٥ی ته‌مووزمان بیرناچێته‌وه و ناشهێڵین بیربچێته‌وه".
ئه‌ردۆغان له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تویته‌ر له‌باره‌ی ١٥ی ته‌مووزه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌و ڤیدیۆیه‌ی به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی له شه‌وی ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٦ ئاماده‌ی كردووه په‌یامه‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان-ی بڵاوكردۆته‌وه، كه‌تیایدا هاتووه: "بۆ یادی شه‌هیده ئازیزه‌كانمان كه به خوێنی خۆیان ئه‌م خاكه‌یان شكۆمه‌ند كردووه به‌رده‌وام ده‌بین له پاراستنی (ئه‌م خاكه). ١٥ی ته‌مووزمان بیرناچێته‌وه و ناشهێڵین بیربچێته‌وه".