Burcu Çalık
08 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا گوتی 'ناتوانم چاره‌سه‌ری بكه‌م' ئه‌وا مۆڵه‌ت له هیچ كه‌سێك وه‌رناگرین، هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر شنگال-یش و قه‌دنیل-یش. ته‌نانه‌ت مه‌خموور. مه‌خموور زۆر گرنگه".
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له په‌خشی هاوبه‌شی Kanal D و CNN Türkدا، ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤ و، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كردن.
قۆناغی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده‌ی وه‌بیر ئه‌ردۆغان هێنرایه‌وه و، پرسیاری لێكرا له باره‌ی "ئایا توركیا ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر قه‌ندیل ئه‌نجامده‌دات؟" ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه رووداوه‌كه دوو ره‌هه‌ندی هه‌یه. قه‌ندیل هه‌یه و، شنگال هه‌یه. ئه‌گه‌ر له ئێستادا هه‌ر مه‌ترسیه‌ك له عێراقه‌وه هه‌بێت بۆ سه‌ر توركیا كه ناو به‌ناو ده‌بێت. ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه لێره‌دا به خێرایی ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا باس ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا گوتی 'من ئه‌و كاره چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م' ئه‌وا باشه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا گوتی 'ناتوانم چاره‌سه‌ری بكه‌م' ئه‌وا مۆڵه‌ت له هیچ كه‌سێك وه‌رناگرین، هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر شنگال-یش و قه‌دنیل-یش. ته‌نانه‌ت مه‌خموور. مه‌خموور زۆر گرنگه. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وای گوتووه. به‌و شێوه‌یه‌ی گوتووه. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێویسته بابه‌تی مه‌خموور چاره‌سه‌ر بكات، چونكه له مه‌خموور تیرۆریست پێده‌گه‌یه‌نرێت. ئه‌وێ لانه‌یه‌كی كڕكهوتنه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا دیدار هه‌یه؟ ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له رابردوودا ئه‌و دیدارانه كراوه، له‌گه‌ڵ سكرتێری پێشووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بان كی مون، زۆر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته فتوگۆكراوه و، گوتی: "ئێستاش له‌گه‌ڵ گوتێرێس گفتوگۆ ده‌كه‌ین. با كه‌سێك بێت ئه‌و كاره چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رتان كرد ئه‌وا باشه، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رتان نه‌كرد ئه‌وا كاری پێویست ده‌كه‌ین. چونكه لێره‌دا لانه‌ی كڕكه‌وتن هه‌یه".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن و گرنگیی هه‌نگاونانی خسته‌ڕوو و، گوتی: "واده‌زانن قه‌ندیل له كوێوه به‌خێو ده‌كرێت، له مه‌خمووره‌وه به‌خێوده‌كرێت. با ئه‌وه پشتگوێ نه‌خه‌ین. شنگال له راستیدا قه‌ندیلێكی بچووكه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه پشتیوانییه‌كی هه‌بووه یان نا، ئه‌ردۆغان گوته‌كانی وه‌بیرهێنایه‌وه "ره‌نگه شه‌وێك له‌ناكاو بچینه ناوه‌وه"، گوتیشی: "ئێستا ئه‌گه‌ر شنگال مه‌ترسی بۆ سه‌رمان دروست بكات... قه‌ندیل مه‌ترسیمان بۆ سه‌ر دروست ده‌كات. له‌وێش ئێمه كاری پێویست ده‌كه‌ین. ئێمه ئه‌وه‌شمان به به‌ڕێز عه‌بادی گوتووه به‌ڵام نه‌بووه. ئومێده‌وارین و چاوه‌ڕوانده‌كه‌ین بزانین ئێستا حكوومه‌ت چۆن پێكدێت".