Enes Kaplan
15 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2018
له‌نده‌ن - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حمود عه‌باس ئه‌نجامدا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا تاوتوێی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ قودس و هێرشی سه‌ربازانی ئیسرائیل كراوە بۆ سه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له سنووری كه‌رتی غه‌ززه رێكخرابوون كه تیایدا 55 فه‌ڵه‌ستینی كوژران و زیاتر له دوو هه‌زارو 500 ی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی بۆ قودس كه بووه هه‌ڵكشانی توندوتیژی له ناوچه‌كه و هێرشه‌كانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر فه‌ڵه‌ستینیه‌كانی ئیدانه كرد و داوای لێخۆشبوونی له خوا بۆ ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیانه كرد كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و شیفای به‌په‌له‌شی بۆ برینداره‌كان خواست.
هه‌روه‌ها له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا بیروڕا ئاڵوگۆڕكراوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چی بكرێت له‌باره‌ی ئه‌و پێشهاته تراجیدیایانه‌ی له فه‌ڵه‌ستین رووده‌ده‌ن و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته جیهان به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌مه بێده‌نگ نه‌مێنێته‌وه.