Mohammed Baqi Hussein
21 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2016
وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و رووسیا لە پەیوەندیییەکی تەلەفۆنیدا پرسی ئاگربەست لە سووریایان تاوتوێ کرد.
لهڕوونكردنهوهیهكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه، هه‌ردوو وه‌زیر كاره‌كانی دوو هێزه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیان له‌جنێڤ بۆ ده‌ستبه‌ركردنی ئاگربه‌ست له سوریا تاوتوێكردووه.
هه‌روه‌ها لهڕوونكردنهوهكهدا هاتووه، كاره‌كان بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه له سووریا له‌ژێر گه‌مارۆدان جێگای ئومێده.
بە پێی روونکردنەوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، كیری باسی له هێرشه‌كانی رووسیاش كرد له سووریا و نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌ئاست زیانه گیانییه‌كانی ئه‌و هێرشانه.
لهڕوونكردنهوهكهدا ئاماژه به‌وه دراوه كه ئه‌مریكا بانگه‌واز له گشت لایه‌نه‌كان ده‌كات به‌گوێره‌ی به‌رپرسیارێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن بۆ رێگرتن له گیانله‌ده‌ستدانی خه‌ڵكی سڤیل و له‌و ڕووه‌وه جه‌ختكراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌م و گرنگترین به‌رپرسیارێتی له‌ئه‌ستۆی رژێمی سووریا و پشتیوانهكانیدایه.