Meltem Bulur,Hemın Othman Mohammed
20 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی، ژان یفیس لو دریان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا كه له‌سه‌ر داخوازی لو دریان بووه، تاوتوێی په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كان و بابه‌ته هه‌رێمییه‌كان كراوه.
هاوكات هه‌ردوو وه‌زیر بیروڕایان ئاڵوگۆڕكردووه سه‌باره‌ت به سه‌ردانکردنی چاوش‌ئۆغڵو بۆ فەڕەنسا و لو دریان بۆ تورکیا.