Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
09 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2017
سەرۆکوەزیرانی رووسیا، دیمیتری مێدڤێدیڤ، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوە كرد کە ئەو بڕیارنامەیەی واژووکردووە کە دەرفەتی ئەوە دەڕەخسێنێت ژمارەیەک بەروبوومی کشتوکاڵی لە تورکیاوە هاوردەی رووسیا بکرێن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیاوه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، یڵدرم كه به سه‌ردانێكی كار له کۆماری تورکی قوبرسی باکوورە، له‌سه‌ر داخوازی لایه‌نی به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سەرۆکوەزیرانی رووسیا مێدڤێدیڤ ئه‌نجامداوه.
له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا یڵدرم و مێدڤێدیڤ خۆشحاڵی خۆیان نیشانداوه به سه‌رله‌نوی به‌ره‌وپیشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و رووسیا.
له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا له‌پاڵ بابه‌ته‌كانی گه‌یاندن، كشتوكاڵ و گواستنه‌وه‌دا بایه‌تی گومرگ، وزه و ڤیزە تاوتوێكران و مێدڤیدێڤ رایگه‌یاند، هه‌ندێك بڕیارنامه‌ی له‌باره‌ی هاوردەی چه‌ند به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵیی لەتوركیاوە بۆ رووسیا واژوو كردووه.
له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوولا سووربوونی خۆیان دووپاتكرده‌وه كه پێویسته په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان به هه‌نگاوی دڵنیاییه‌وه به‌ره‌وپێش ببه‌ن.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه له‌كاتێكدایه کە بڕیاره سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی رووسیا بكات و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگیی ئاستی باڵای توركیا-رووسیا به‌ڕێوه‌بچێت.