Aylin Sırıklı
09 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌هۆی سه‌پاندنی سزای زیندانی به‌سه‌ریدا، دادگای توركیا ئه‌ندامێتی پارتی له فیگه‌ن یوكسه‌كداغ وه‌رگرته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی دادگای ته‌مییزی توركیا له 22ی ئه‌یلوولی 2016دا ئه‌و بڕیاره‌ی په‌سه‌ند كرد كه له 27ی تشرینی دووه‌می 2013دا له‌باره‌ی هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتاری وان، فیگه‌ن یوكسه‌كداغ ده‌ركرابوو به‌تاوانی پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی، كورسی په‌رله‌مانی له ناوبراو وه‌رگیرایه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌هۆی سه‌پاندنی سزای زیندانی به‌سه‌ریدا، دادگا ئه‌ندامێتی پارتی له فیگەن یوكسه‌كداغ وه‌رگرته‌وه.
به‌پێی به‌ندێكی یاسای پارته سیاسییه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی تیرۆره‌وه سزا ده‌درێن، نابێت ئه‌ندامی هیچ پارتێك بن. به‌وپێیه فیگەن یوكسه‌كداغ ئه‌ندامێتیی پارتی لێوه‌رگیرایه‌وه و راگه‌یه‌نرا كه هه‌فته‌ی رابردوو بڕیاره‌كه‌یان پێڕاگه‌یاندووه.
له‌م دۆخه‌دا، فیگەن یوكسه‌كداغ ناتوانێت ئه‌ركی هاوسه‌رۆكایه‌تیی هه‌ده‌په ئه‌نجامبدات.
فیگەن یوكسه‌كداغ كه به‌تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی سزادراوه له ئهندیخانهی جۆری Fی ژنان به‌ندكراوه.