Cemal Sargati
09 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2017
سلێمانى-AA
جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، قوباد تاڵەبانى رایگەیاند کە له‌دوای قه‌یرانه‌کان ده‌ستده‌که‌ن به‌دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار له که‌رته‌کانی کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزاردا و، گوتى: "چاکسازییه‌کان جددین و ته‌نها به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردن نین و رێکخستنی سیسته‌می باجیش یه‌کێکه له کاره‌کانی حکوومه‌ت".
جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، قوباد تاڵه‌بانی له دووه‌مین رۆژی پێنجه‌مین دیداری سلێمانی که له زانکۆی ئه‌مریکی به‌ڕێوه‌ده‌چێت له وتارێکدا له‌باره‌ی بوودجه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم گوتی: "له کۆتایی ساڵی 2014 دا کورتهێنانی بوودجه‌ی هه‌رێم له حه‌وت ملیار دۆلار زیاتر بووه، به‌ڵام له 2016دا کورتهێنانی بوودجه‌مان بۆ یه‌ک ملیار دۆلار که‌مکردوه‌ته‌وه".
گوتیشی: "لەسەدا 90ی مووچه‌خۆرانی مه‌ده‌نی ناویان له سیستمی بایۆمه‌تری مووچه‌دا تۆمارکردووه و هه‌تا ئێستاش 998 هه‌زار و901 که‌س ناویان له سیستمی بایۆمه‌تریدا تۆمارکردووه، ئامانجیشمان له به‌ئه‌لیکترۆنیکردنی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌یه دووربکه‌وینه‌وه له‌وه‌ی به‌گوێنی مووچه دابه‌شبکه‌ین".
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، هه‌رێمی کوردستان کێشه‌ی نییه له‌به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بادا، به‌ڵکو کێشه‌ی هه‌یه له کۆکردنه‌وه و دابه‌شکردنی داهاته‌که‌یدا.
هاوکات له‌باره‌ی چاکسازییه‌کانی حکوومه‌ته‌وه، قوباد تاڵەبانى گوتی: "چاکسازییه‌کان جددین و ته‌نها به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردن نین و رێکخستنی سیسته‌می باجیش یه‌کێکه له کاره‌کانی حکوومه‌ت".
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە حکوومه‌تی هه‌رێم له پێشوودا سیسته‌مێکی گومرگی زۆر خراپی هه‌بووه، به‌ڵام له ئێستادا کراوه به‌ئه‌لیکترۆنی ئەوەش گرنگى خۆى دەبێت.
رونیشیکردهوه، زۆرمان ماوه به‌دیلێک بۆ نه‌وت بدۆزینه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و گومانانه‌ی له‌سه‌ر که‌رتی نه‌وت و غاز هه‌یە ئه‌گه‌ر نه‌شتوانین نەیهێڵین که‌میان بکه‌ینه‌وه.
جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان هەروەها گوتی: "له‌دوای قه‌یرانه‌کان ده‌ستده‌که‌ین به‌دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار له که‌رته‌کانی کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزاردا".