Mohammed Baqi Hussein
06 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2015
چه‌كدارانی په‌كه‌كه به رۆكێت هێرشیان كرده سه‌ر بینای دادگای شارۆچكه‌ی جزیره‌ی سه‌ربه پارێزگای شرنەخ.
ده‌وروبه‌ری سه‌عات 2ی شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی په‌كه‌كه به رۆكێت هێرشیان كرده سه‌ر بینای دادگا له گه‌ڕه‌كی كالێ كه ده‌كه‌وێته به‌رانبه‌ر بینای دووه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارۆچكه‌كه.
به‌هۆی په‌لاماره‌كه‌وه بینای دادگا زیانی به‌ركه‌وت و جامی هه‌ندێك له ماڵه‌كانی ده‌وروبه‌ری شكان.
دواتر هێزه‌کانی ئه‌منی رێوشوێنی توندیان له‌ده‌وری بیناكه گرته‌به‌ر.
ئۆپه‌راسیۆنیش بۆ ده‌ستگیركردنی چه‌كداران ده‌ستپێكرا.