AA Soranice Servisi
17 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2016
- په‌لاماره‌كه‌ی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی سووری دیاربه‌كر كه له رێگه‌ی بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامیان دا و گیان له‌ده‌ستدانی 16 كه‌س و برینداربوونی 23 کەسی دیكه‌ی لێ كه‌وته‌وه، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و په‌لامارانه‌ی كه خه‌ڵكی سڤیلی كردۆته ئامانج و له بیرناچێته‌وه.
- ده‌ركه‌وت بارهه‌ڵگره‌كه تایبه‌ت بووه به كۆمپانیایه‌ك كه له رێگاوبانهكاندا كار ده‌كات و 9ی ئایار له گوندی دۆشه‌ك كایای سه‌ربه شارۆچكه‌ی گه‌نجی بینگیۆل له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌دا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. مه‌زه‌نده ده‌كرێت بارهه‌ڵگره‌كه بڕی 15 تۆن ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ڵگرتبێت.
- له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاره‌كه ته‌قینه‌وه‌كه هه‌ستی پێ كرا و له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌شدا چاڵێك به پانی 20 مه‌تر و قووڵی چوار مه‌تر دروست بوو. ئه‌وه‌ش بووه به‌ڵگه له‌سه‌ر به‌هێزیی ته‌قینه‌وه‌كه.
- له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 4 له‌و كه‌سانه‌ی به ئوتومبێل دوای بارهه‌ڵگره‌كه كه‌وتبوون له‌شوێنی رووداوه‌كه گیانیان له‌ده‌ست دا و 23 کەسی دیكه‌ش بریندار بوون. راشگه‌یه‌نرا 12 کەس له دانیشتوانی گونده‌كه دیار نین.
- به‌هۆی پارچه پارچه‌بوونی تهرمهكانهوه ناسنامه‌ی 12 كه‌سه‌كه دوای ئه‌نجامدانی تیستی DNA بۆ ئه‌و پارچانه‌ی كۆكرانه‌وه دیاری كرا.
- له ئه‌نجامی په‌لاماره‌كه‌ی په‌كه‌كه‌دا 36 منداڵ بێ سەرپەرشت بوون و هه‌شت ژنیش مێردەکەی خۆیان لەدەست دا.
په‌لاماره‌كه‌ی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی سووری دیاربه‌كر كه له رێگه‌ی بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامیان دا و گیان له‌ده‌ستدانی 16 كه‌س و برینداربوونی 23ی دیكه‌ی لێ كه‌وته‌وه، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و په‌لامارانه‌ی كه خه‌ڵكی سڤیلی كردۆته ئامانج و له‌بیر ناچێته‌وه.
12ی ئه‌م مانگه سه‌عات 10 و 30 خوله‌كی شه‌و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی سووری دیاربه‌كر له رێگه‌ی بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه په‌لامارێكیان ئه‌نجام دا. ده‌ستبه‌جێ دوای ته‌قینه‌وه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر ئوتومبێلی فریاكه‌وتن و تیمه‌كانی AFAD و UMKE گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.
ده‌ركه‌وت بارهه‌ڵگره‌كه تایبه‌ت بووه به كۆمپانیایه‌ك كه له رێگاوبانهكاندا كارده‌كات و 9ی ئایار له گوندی دۆشه‌ك كایای سه‌ربه شارۆچكه‌ی گه‌نجی بینگیۆل له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌دا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. مه‌زه‌نده ده‌كرێت بارهه‌ڵگره‌كه بڕی 15 ته‌ن ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ڵگرتبێت.
- خه‌ڵكی رازی نه‌بوون به بوونی بارهه‌ڵگرێكی باركراو له بۆمب له گونده‌كه‌یاندا
بارهه‌ڵگره‌كه سه‌ره‌تا ده‌چێته گوندی تانشكی ناوچه‌ی یه‌نیشه‌هیر و خه‌ڵكی ناوچه‌كه گومانیان لێ ده‌كه‌ن و ده‌مه‌قاڵێ له نێوان خه‌ڵكه‌كه و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی بارهه‌ڵگره‌كه به‌كار دێنن، دروست ده‌بێـت. خه‌ڵك نه‌یانویستووه بارهه‌ڵگره‌كه له گونده‌كه‌یان بمێنێته‌وه و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ش كاتێك ده‌زانن هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كیان نه‌ماوه، به‌ره‌و كێڵگه‌ی دوروملو بهبارههڵگرهكه ده‌كه‌ونه‌ڕێ و له ده‌روازه‌ی كێڵگه‌كه‌دا ده‌یته‌قێننه‌وه.
له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 4 له‌و كه‌سانه‌ی به ئوتومبێل دوای بارهه‌ڵگره‌كه كه‌وتبوون له‌شوێنی رووداوه‌كه گیانیان له‌ده‌ست دا و 23ی دیكه‌ش برینداربوون.
ته‌رمی سێ له‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا رۆژێك دوای رووداوه‌كه به‌خاك سپێردران و ته‌رمه‌كه‌ی دیكه‌ی بۆ مه‌به‌ستی توێكاری له‌نه‌خۆشخانه هه‌ڵگیرا. برینداره‌كانیش ده‌ستبه‌جێ گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی دیجله. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك خانوو و ئوتومبێل زیانیان به‌ركه‌وت و چه‌ند ئاژه‌ڵێكیش له‌ناوچوون.
- به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه چاڵێك به‌پانیی 20 مه‌تر هاتەئاراوە
له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاره‌كه ته‌قینه‌وه‌كه هه‌ستی پێكرا و له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌شدا چاڵێك به پانیی 20 مه‌تر و قووڵیی چوار مه‌تر دروستبوو. ئه‌وه‌ش بووه به‌ڵگه له‌سه‌ر به‌هێزیی ته‌قینه‌وه‌كه.
دوای رووداوه‌كه راگه‌یه‌نرا 12 كه‌س له خه‌ڵكی شوێنه‌كه دیار نین. ته‌نانه‌ت له دووری سێ كیلۆمه‌تر له ته‌قینه‌وه‌كه پارچه‌ی مرۆڤ دۆزرایه‌وه. سێ ئوتومبێل و بارهه‌ڵگره‌كه به‌ته‌واوی ورد و خاش بوون و پاشماوه‌یان دیار نه‌ما.
به‌هۆی پارچه پارچه‌بوونی تهرمهكانهوه ناسنامه‌ی 12 كه‌سه‌كه دوای ئه‌نجامدانی تیستی DNA بۆ ئه‌و پارچانه‌ی كۆكرانه‌وه، دیاری كرا.
دوای په‌لاماره‌كه نموونه كۆكراوه‌كان و نموونه‌ی ئه‌و ته‌رمه‌ی له نه‌خۆشخانه هه‌ڵگیرابوو، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی تاقیکردنەوەی DNA ره‌وانه‌ی ده‌زگای پزیشكی دادوه‌ریی ئیستانبوڵ كرا، تا ناسنامه‌یان دیاری بكرێت.
دوای دیاریكردنی ناسنامه‌ی 13 كه‌سه‌كه، نموونه‌كان ره‌وانه‌ی دیاربه‌كر كرانه‌وه.
نموونه‌كان له دوو سندووقدا هه‌ڵگیرابوون و به دوو ئوتومبێلی فریاكه‌وتن له فڕۆكه‌خانه‌ی دیاربه‌كره‌وه گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی دیجله. نموونه‌ی 13 ته‌رمه‌كه راده‌ستی كه‌سوكاریان كرانه‌وه و ئه‌مڕۆ به به‌شداریی وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئه‌فكان ئالا و وه‌زیری گه‌شه‌پێدان جه‌وده‌ت یڵماز له گوندی تانشك به‌خاك سپێردران.
له ئه‌نجامی په‌لاماره‌كه‌ی په‌كه‌كه‌دا 36 منداڵ بێ ناز بوون و هه‌شت ژن بێوه‌ژن كه‌وتن.
- خه‌ڵكی گونده‌كه كاردانه‌وه‌یان له دژی هه‌ده‌په نیشاندابوو
هۆڵی پرسه‌ی گونده‌كه قهربهڵغییهكی زۆری پێوه دیاره به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه و خه‌ڵكی گونده‌كه كه هێشتا له شۆكی رووداوهكهدان، رێگه‌یان به ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ده‌په نه‌دا بچنه هۆڵه‌كه‌وه.
یه‌كێك له‌وانه‌ی سه‌ردانی هۆڵی پرسه‌ی گونده‌كه‌ی كردبوو هه‌ستاو گوتی: "ده‌مه‌وێت په‌یامی ئاشتی بنێرم بۆ قه‌ندیل و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په" به‌ڵام كه‌سوكاری قوربانییان رێگه‌یان نه‌دا و گوتیان: "ئێمه رێگه‌ت پێ ناده‌ین لێره‌وه په‌یام بۆ قه‌ندیل بنێریت. باسی كام ئاشتی ده‌كه‌یت؟".
- "نامانه‌وێت ئه‌م بارهه‌ڵگره له گونده‌كه‌مان بێت"
خه‌ڵكی گونده‌كه رایانگه‌یاند چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌وڵیان داوه بارهه‌ڵگره بۆمبڕێژكراوه‌كه له شوێنێك حه‌شار بده‌ن و ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی گونده‌كه‌ش كاردانه‌وه‌یان له دژیان نیشان داوه.
یه‌كێك له دانیشتوانی گونده‌كه رایگه‌یاند له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته مشت‌ومڕ ده‌ستی پێ كردووه و چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵكه‌كه كردووه.
یه‌كێكی دیكه له دانیشتوانی گونده‌كه كه برازایه‌كی له رووداوه‌كه‌دا له‌ده‌ست دابوو گوتی، چوار چه‌كدار بارهه‌ڵگره‌كه‌یان به‌ره‌و كێڵگه‌كه بردووه.
راگه‌یه‌نرا ئێواره‌ی رووداوه‌كه چه‌ند كه‌سێك له دانیشتوانی گونده‌كه گومان له بارهه‌ڵگره‌كه ده‌كه‌ن و رایده‌گرن و ده‌پرسن چیی تێدایه؟
دواتر پێیان راده‌گه‌یه‌نن كه نایانه‌وێت ئه‌و بارهه‌ڵگره له گونده‌كه‌یاندا بهێڵرێته‌وه.
به‌پێی قسه‌ی شایه‌تحاڵانی رووداوه‌کە، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كرێت گونده‌كه به‌جێ بهێڵن، به بارهه‌ڵگره‌كه‌وه ده‌ڕۆن و گونده‌كه به‌جێدێڵن به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی گونده‌كه دوایان ده‌كه‌ون. چه‌كداران له ده‌روازه‌ی كێڵگه‌ی دوروملو بارهه‌ڵگره‌كه‌یان راگرت و لێی دابه‌زین. دواتر چوونه سه‌ر گردۆڵكه‌یه‌كی بچووك كه ئوتۆمبێله‌كانی گونده‌كه له بارهه‌ڵگره‌كه نزیك بوونه‌وه، ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كرد.
دوای دابه‌زینی خه‌ڵكی گونده‌كه له ئوتۆمبێله‌كانیان، بارهه‌ڵگره‌كه‌یان ته‌قانده‌وه.