Mohammed Baqi Hussein
29 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2015
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ناوچه‌ی سووری دیاربه‌كر دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه به‌رده‌وامه كه دوای په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێ كرد.
ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی دوای رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ناوچه‌ی سووری دیاربه‌كر دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌ستی پێ كرد كه سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی دیاربه‌كر تاهیر ئێلچی و دوو پۆلیس گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ پۆلیس و په‌یامنێرێكی ئانادۆڵو برینداربوون، به‌رده‌وامه.
دوای په‌لاماره‌كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی جه‌واد پاشا، دابانئۆغڵو، فاتیح پاشا، حهسیرلی، ساڤاش، جه‌مال یڵماز و شه‌قامی غازی له سه‌عات یه‌كی پاشنیوه‌ڕۆ وه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راگه‌یه‌نراوه.
له رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی دیاربه‌كردا سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی دیاربه‌كر تاهیر ئێلچی و دوو پۆلیس گیانیان له‌ده‌ست دا و په‌یامنێرێكی ئانادۆڵو و پۆلیسێك بریندار بوو.
دوای رووداوه‌كه داواكاری گشتیی دیاربه‌كر ره‌مه‌زان سۆڵماز گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كه و له نێو پێكدادانهكهدا گیریان خوارد، سه‌ره‌نجام دوو پۆلیسی دیكه بریندار بوون.