Mohammed Baqi Hussein
11 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2016
میدیاكانی رووسیا بڵاویان کردەوە، سێ خۆكوژ له نزیك بنكه‌یه‌كی پۆلیسی شاری ستاڤرۆپۆڵ باشووری رووسیا خۆیان ته‌قاندۆته‌وه.
به‌پێی میدیاكانی رووسیا، سێ خۆكوژ هه‌وڵیانداوه بچنه نێو بنكه‌یه‌كی پۆلیس له گه‌ڕه‌كی نۆڤۆسێلیتسكای و له‌نزیك دهروازهكهیدا خۆیان ته‌قاندۆته‌وه.
هێرشبەری چواره‌میش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژرابوو.
ئاژانسی Tass ئاماژه‌ی به‌وه داوه، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایانگه‌یاندووه لههێرشەکاندا جگه له هێرشبەرەکان هیچ كه‌سێكی دیکە نەکوژراوە.