Hemın Othman Mohammed
11 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2016
له سووریا سێ سهربازی ئێرانی كوژران، كه یهكێكیان ئهندامی هێزهکانی تایبهتی ئهو وڵاتهیه.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیاكانی ئێراندا بڵاوكراوەتەوە، لە شەڕو پێكدادانی چەند رۆژی رابردووی نێوان هێزەكانی رژێم و ئەو گرووپانەی ئۆپۆزسیۆن كە دەكەونە دەرەوەی ئاگربەستەكە، ئەندامێكی لیوای 65ی یەكەی هیزە تایبەتەكانی ئێران بەناوی موحسین كەیتاسلو، لەگەڵ دوو ئەندامی سوپای پاسداران بەناوەكانی حوسەین بەواس و محەمەد تاكیساڵهۆردا كوژراون و، سەربازێكی دیكەش بە ناوی سەجاد خەلیل بە سەختی برینداربووە.
جێگری رێكخەری هێزەكانی وشكانی سوپای ئێران لیوا عەلی ئاراستە، هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو كەوا سەربازانی سەربە لیوای 65یان وەك راوێژكار رەوانەی سووریا كردووە.
لە جەنگی ناوخۆی سووریادا كە پێی ناوەتە شەشەمین ساڵیەوە، سەربازانی ئێرانی لە پاڵ هێزەكانی رژێمدا دژبە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەجەنگن. تا ئێستاش ژمارەیەكی زۆریان لێكوژراوە كە پلەی لیوایان لەنێودابووە، ئەمە لە كاتێكدایە كە حكوومەتی تاران بە رەسمی ئەو بانگەشانە رەت دەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن ئێران چۆتە جەنگەكەوە.
ئەو ئێرانیانەی لە شەڕو پێكدادانەكانی سووریادا دەكوژرێن، لە میدیاكانی ئێراندا بە "خۆبەخشەكان" ناودەبرێن.