Rewa Mahmut Hasan
11 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2016
رێكخراوەكانی پاراستنی سرووشت ئاماژە بەوە دەكەن كە ژمارەی پڵنگ لەماوەی دوایین ١٠٠ ساڵدا رووی لە زیادبوون كردووە.
وەقفی پاراستنی سرووشتی جیهان و دیداری پڵنگی جیهانی لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بەوەداوە كە ژمارەی پڵنگ لە جیهاندا لە ٢٠١٠دا ٣ هەزار و ٢٠٠ سەر بوو لەكاتێكدا لەمساڵدا ٦٩٠ سەر زیادی كردووە و ژمارەكەی گەیشتووەتە ٣ هەزار و ٨٩٠.
بەڕێوەبەری وەقفی پاراستنی سرووشتی جیهان ماركۆ لامبەرتینی رایگەیاند كە لەم ساڵانەی دواییدا تەواوی جیهان كاریان كردووە بۆ پاراستنی جۆری ئاژەڵە تایبەتەكان و پاراستنی سرووشت. لەلایەكی دیكەوە بەرپرسێكی وەقفی پاراستنی سرووشتی جیهان بەناوی گینەتە هەملەی ئاشكرای كرد كە نیوەی زیاتری پڵنگەكان لە هیندستانن كە ژمارەیان دەگاتە ٢ هەزار و ٢٢٦، ئەمە لەكاتێكدا ئێندۆنیزیا زۆرترین ژمارەی پڵنگ كەم بوونەتەوە.
بڕیارە لەم هەفتەیەدا نوێنەری ئەو ١٣ وڵاتەی جیهان كە پڵنگیان تێدا دەژی لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان كۆببنەوە وهەنگاوەكانی دوو هێندە كردنی ژمارەی پڵنگەكان تاوتوێ بكەن.