Sangar Hamad Azeez
12 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2016
جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا دیمیتری رۆگۆزین رایگەیاند کە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواوی سیستەمی بەرگری مووشەکی 'S-300' رەوانەی ئێران دەکەن.
لە میانی پڕۆگرامێکی راستەوخۆدا لە رادیۆی 'Eho Moskvı'ی رووسی، جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا دیمیتری رۆگۆزین گوتی: " بەشی یەکەمی سیستەمی بەرگری مووشەکی 'S-300'مان رەوانەی ئێران کردووە. بە گوێرەی رێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات تا کۆتایی ئەمساڵ تەواوی ئەو بەشەی کە لەسەری رێککەوتووین رەوانە دەکەین".
ناوبراو گوتی: "بەشێوەیەکی زۆر رێکوپێک رێککەوتنەکە جێبەجێ دەکەین. ئێمە دەستمان بە ناردنی سیستەمەکە کرد، بە دڵنیاییەوە مافی ئەوەم نییە کە باس لە وردەکاریەکانی ناردنی سیستەمەکە بکەم. تەنیا دەتوانم ئەوە بڵێم کە دەست بە ناردنی سیستەمەکە کراوە".